ماڵپه‌ڕێكی بواری ته‌كنه‌لۆجیا نرخی ئایفۆنی نوێی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه پێشكه‌وتووترین جۆری ئایفۆنی 12 نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ماڵپه‌ڕی جی ئێس ئێم ئارینه له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه بڕیاره كۆمپانیای ئه‌پڵ
ئایفۆن 12 له‌م مانگه بخاته بازاڕه‌كانه‌وه، ئایفۆن 12ی ئاسایی هارده‌كه‌ی 64 گێگابایت بێ، نرخه‌كه‌ی 649 دۆلاره و هارده‌كه‌یشی 128 گێگابایت بێ نرخه‌كه‌ی بۆ 799 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رز ده‌بێته‌وه.
جۆری پرۆ ماكس نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئایفۆن 12ی پرۆ هارده‌كه‌ی 512 گێگابایته و نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 299 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، هاوكات ئایفۆن 12ی پرۆ ماكس كه شاشه‌كه‌ی قه‌باره‌ی 6.7 بۆسه‌یه و نرخه‌كه‌ی بریتی ده‌بێت له هه‌زار و 399 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی. سه‌رجه‌م جۆره جیاوازه‌كانی ئایفۆن 12 له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌پڵه‌وه ئاماده‌ن و ماوه‌ته‌وه بخرێنه بازاڕه‌وه.
سه‌رچاوه‌كان هێما بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كه‌ن، كه كۆمپانیای ئه‌پڵی ئه‌مه‌ریكی بڕیاری داوه له 13ی ئه‌م مانگه، واته دوای 10 ڕۆژی تر ئایفۆنی نوێ به فه‌رمی ڕابگه‌یه‌نێت و به ته‌واوی جیهان بڵاوی بكاته‌وه.