ده‌زگاكانی ته‌ناهیی میسر، به‌دوای سێ گه‌نجدا ده‌گه‌ڕێن كه دوای ئه‌وه‌ی ویستوویانه ده‌ستدرێژی بكه‌نه سه‌ر ژنێك، ژنه‌كه‌یش به‌رگریی له خۆی كردووه، ئه‌وانیش به ئۆتۆمبێل لێی ده‌ده‌ن و ده‌یكوژن.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 14ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌زگاكانی ته‌ناهیی میسر، ئێسته به‌دوای گرتنی ئه‌و سێ گه‌نجه وێڵن كه ژنێكیان كوشتووه و دواتر هه‌ڵاتوون.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌كه، رووداوه‌كه به‌و شێویه رووی داوه. ژنێك له باشووری قاهیره‌ی پایه‌ته‌ختی میسر كاتێك له ده‌وامی فه‌رمانگه‌كه‌ی ته‌واو ده‌بێت و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌كه‌ی خۆی، له رێدا سێ گه‌نج كه له‌ناو ئۆتۆمبێل ده‌بن، شه‌ڕی پێ ده‌فرۆشن و ده‌یانه‌وێ ده‌ستدرێژیی بكه‌نه سه‌ر، ژنه‌كه‌یش به‌رگری له خۆی ده‌كات. كه‌چی ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن و له ئاكامدا به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان لێی ده‌ده‌ن و به كوژراوی به‌جێی دێڵن.
پۆلیسی قاهیره ده‌ڵێ، له‌ڕێی كامێرای چاودێریی ماركێته‌كانی ئه‌و شوێنه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و سێ گه‌نجه شه‌ڕ به ژنه‌كه ده‌فرۆشن و دواتر به ئۆتۆمبێل لێی ده‌ده‌ن، كه ده‌زانن مردووه، به خێرایی هه‌ڵدێن.
دواتریش هێزه‌كانی ته‌ناهی له‌ڕێی زانینی ژماره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه، به‌دوای ئه‌و سێ گه‌نجه ده‌گه‌ڕێن، تا ئێسته نه‌گیراون، به‌ڵان پۆلیس دڵنیایی ده‌دات كه گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و تاوانبارانه بگرێت.