ده‌سته‌ی گه‌شتیاری له شاری به‌رلینی ئه‌ڵمانیا، رێكلامێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و جنێو به‌و كه‌سانه ده‌دات كه ده‌مامك نابه‌ستن. له‌و رێكلامه وێنه‌ی ژنێكی به‌ساڵاچوو ده‌بینرێت كه په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاستی ده‌ستی به‌رز كردووه‌ته‌وه به نیشانه‌ی جنێودان به‌و كه‌سانه‌ی ده‌مامك نابه‌ستن. ئه‌و رێكلامه مقۆمقۆی زۆری له‌و وڵاته دروست كردووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 15ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی گه‌شتیاری له به‌رلین، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان پێوه‌ست بن به به‌ستنی ده‌مامك و رێنوێنییه‌كانی ته‌ندروستی، رێكلامێكی جنێوئامێزی له‌ناو شاره‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێ به‌و جنێوه وا له‌و كه‌سانه بكات ناچار بن ده‌مامك ببه‌ستن. هه‌موو ئه‌مانه له‌به‌رئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته گه‌شه‌یه‌كی به‌رچاوی كردووه.
به‌پێی پێگه‌كه، ده‌ستی گه‌شتیاری به‌رلین له‌و رێكلامه، مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا وێڕای مه‌ترسیی هه‌یه، له‌وه‌ش زیاتر مه‌ترسییه‌كه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به‌ساڵاچوون، بۆیه وێنه‌ی ژنێكی به‌ساڵاچووی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه په‌نجه‌ی ناوه‌ڕاستی ده‌ستی به‌رز كردووه‌ته‌وه به‌و نیشانه‌ی به‌وانه بڵێ ئه‌وه‌ی ده‌مامك نابه‌ستێ، ئه‌و په‌نجه‌یه به جه‌سته‌ی ئه‌و كه‌سه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و رێكلام و هه‌ڵمه‌ته، ده‌سته‌كه كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی زۆر و خه‌ڵكێكی زۆر پێیان وایه سووكایه‌تی به‌و كه‌سانه‌یش كراوه كه به‌هۆی دۆخی ته‌ندروستییه‌وه ناتوانن ده‌مامك ببه‌ستن.
پێشتر رێكلامێكیش له رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆیی ئه‌ڵمانیا بڵاو كرایه‌وه و له‌و رێكلامه نووسراوه، "ئێمه پێوه‌ست ده‌بین به‌و یاسایانه‌ی كه كۆرۆنا ده‌یه‌وێت". ئه‌و رێكلامه خه‌ڵكێكی زۆر له تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان هاوسۆزی بوون و دووباره‌یان ده‌كرده‌وه، به‌ڵام بۆ جنێوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی گه‌شتیاری، ره‌خنه‌ی زۆریان بۆ ره‌وانه كردووه.
له‌وباره‌یه‌وه گوته‌بێژ به‌ناوی ده‌سته‌ی گه‌شتیاریی به‌رلین رای گه‌یاندووه، ئه‌و رێكلامه‌ی ئێمه بڵاومان كردووه‌ته‌وه، ناچارییه و خه‌ڵكێكی زۆر هه‌ن رێنوێنییه‌كانی كۆرۆنا جێبه‌جێ ناكه‌ن، خه‌ڵكێكی زۆریشمان هه‌یه به‌ساڵاچوون و ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه، بۆیه تا خه‌ڵك ناچار بكه‌ین به به‌ستنی ده‌مامك، ده‌بوو به‌و شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ین.
تا ئێسته له دنیادا ئه‌وانه‌ی تووشیڤ ایرۆسی كۆرۆنا بوون، 38 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕه‌ندووه، هاوكات ئه‌وانه‌ی به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه، یه‌ك ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاندووه. له زۆر وڵاتیش ئێسته شه‌پۆلی دووه‌می ڤایرۆسه‌كه رووی تێكردوون، ئه‌ڵمانیایش یه‌ك له‌و وڵاتانه‌یه.