حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به توندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشی سه‌ر باره‌گای پارتی ده‌كات و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌ر جۆره هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و گرووپێكه‌وه بۆ سه‌ر سیمبۆله‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانی جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی باره‌گای حزبه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتانی بیانی له به‌غدا و هه‌ر شارێكی تر له هێرشی هه‌ر گرووپێكی له یاسا ده‌رچوو بگرێته‌به‌ر
ئه‌مڕۆ شه‌موو 17ی ئۆكتۆبه‌ر، له په‌یامێكدا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاندووه، به توندی سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌غدا شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن و هه‌ر جۆره هێرش و ده‌ستدرێژییه‌ك له لایه‌ن هه‌ر كه‌س و گرووپێكه‌وه بۆ سه‌ر سیمبۆله‌كانی هه‌رێمی كوردستان و حزبه سیاسییه‌كانی جێگه‌ی قبووڵكردن نییه.
" پێویسته حكومه‌تی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی باره‌گای حزبه‌كان و نوێنه‌رایه‌تیی وڵاتانی بیانی له به‌غدا و هه‌ر شارێكی تر له هێرشی هه‌ر گرووپێكی له یاسا ده‌رچوو بگرێته‌به‌ر" حكوومه‌ت له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا وای نووسیوه.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مافی خۆی ده‌زانێت هه‌موو رێوشوێنێكی یاسایی و رێگه‌پێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و ده‌ستكه‌وته‌كانی و رێزگرتن له ئاڵای كوردستان بگرێته‌به‌ر. هه‌روه‌ها داوا له حكوومه‌تی فیدراڵ ده‌كه‌ن، رێوشوێنی یاسای له‌به‌ربگرێت و هێرشكاران به سزای خۆیان بگه‌ێنن تا ئه‌م جۆره كرده‌وه دزێوانه دووباره نه‌بنه‌وه.