لە سەرچاوەیەکی نزیکی ناو کۆمپانیای سامسۆنگ ئاشکرا کراوە کە مۆبایلە نوێیەکەیان کە لە جۆری گالاکسی ئێس 21ـە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 نمایش دەکرێت و بە دنیا دەناسێندرێت.
ماڵپەڕی ''
theverge'' لە سەرچاوەیەکی نزیکی ناو کۆمپانیای سامسۆنگ ئەوەی ئاشکرا کردووە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی داهاتوو سامسۆنگ تازەترین بەرهەمی لە جۆری ''گالاکسی ئێس 21'' نمایش دەکات، وەک دەزاندرێت تا ئێستەیش بە فەرمی سامسۆنگ هیچ شتێکی لەبارەی بەرهەمە نوێیەکە ئاشکرا نەکردووە، تەنیا ئەوە نەبێ کە ئەمساڵ بەرهەمی گالاکسی ئێس ناخرێتە بازاڕەوە.
تا ئێستە کۆمپانیاکە بەفەرمی وادەی بڵاوبوونەوەی ئاشکرا نەکراوە، بەڵام ئەم خەمڵاندنە لە سەرچاوەیەکی ناو سامسۆنگ بووە
ئەوەیش ئاشکرا کراوە کە ''aka @OnLeaks'' ئەم زانیارییانەی ئاشکرا کردووە و چەند وێنەیەکی بەرهەمەکەی بڵاو کردووەتەوە کە دەڵێ، گالاکسییە نوێیەکە دیزاینێکی تازەی دەبێت و بۆ یەکەمجاریش چوار کامێرا لە مۆبایل بەکاردەهێنێت، بەگوێرەی سەرچاوەکە تەنیا ئەو زانیارییە سەرەتاییانە بڵاو کراونەتەوە و لەبارەیەوە هیچیتر نەگوتراوە.
سامسۆنگ كۆمپانیایهكی نێودهوڵهتی كۆریای باشووره كه تایبهته به دروستكردنی بهرههمه ئهلیكترۆنییهكان، له ساڵی 1938 دامهزراوه و ئێسته یهكێكه له كۆمپانیا بههێزهكانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئهلیكترۆنی و خاوهنی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان بهرههمی ئهو كۆمپانیایه دهفرۆشرێن.