سەرۆكی شارەوانیی هەولێر رای دەگەیەنێت، لەلایەن وەزیری شارەوانی ڕێدان بە گۆڕینی ژمارەیەك لە كارگەی هەولێر بۆ پێشانگای ئۆتۆمبێل دەرچووە و كۆمەڵێك مەرج بۆ جێبەجێكردنی هەیە.
ئەمڕۆ سێشەم 20ـی تشرینی یەكەم، عەبدولواحید ئەحمەد سەرۆكی شارەوانیی هەولێر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ڕێكار و مەرجی تایبەت بە گۆڕینی كارگەكانی ناوچەی پیشەسازی باشوور بۆ پێشانگای ئۆتۆمبێل دەرچووە.
سبەی و ڕۆژانی دواتر سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان
سەرۆكی شارەوانی گوتی، ئەو كارگانەی كەوتوونەتە ناو سنووری دیاریكراوی ناوچەی پیشەسازیی باشوور، ئارەزوومەندانە دەتوانن لە سبەی و ڕۆژانی دواتر سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر بكەن بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانیان.
باسی لەوەش كرد، ئەو داواكارییەمان وەك پێشنیار بۆ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی بەرز كردووەتەوە، دوای ڕێكارەكان خۆشبەختانە پەسەند كرا.
مەرجەكان بخوێنەوە: