شاره‌زایه‌كی میكانیكی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد، كه له‌سه‌ر داشبۆردی ئۆتۆمبێله‌كان دوگمه‌یه‌ك هه‌یه كه له‌سه‌ری نووسراوه ''TRC OFF یان ESP OFF'' كه ئاماژه‌یه بۆ وه‌ستان ''ناچالاك''كردنی سیستمی دژه خلیسكان، به‌ڵام ئه‌م دوگمه‌یه به‌شێوازێكی هه‌ڵه هه‌ندێك شۆفێر به‌كاری ده‌هێنن بۆیه ئاگاداربن.
شێرزاد وسوو شاره‌زا و ئه‌ندازیاری میكانیكی به ''وشه''ی ڕاگه‌یاند، زۆربه‌ی شۆفێران واتێگه‌یشتوون كاتێك په‌نجه‌یان لێ دا و له‌ناو داشبۆرد هێمای دژه‌خلیسك هه‌ڵبوو، ئینجا ئه‌م سیستمه چالاك ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه ڕاست نییه و ئه‌و سیستمی دژه‌خلیسه‌كه ئۆتۆماتیك به‌هۆی هه‌ستیاریی ''ABS''كانه‌وه له حاڵه‌تی پێویست ئۆتۆماتیك ئیشی خۆی ده‌كات واته هه‌موو كاتێك چالاك كراوه.
ئەو شارەزایە دەڵێ، کاتێک ئەم هێمای دژە خلیسکە لە ناو داشبۆرد هەڵ دەبێت ئەم سیستمی دژەخلیسکە ڕادەوەستێت و ناچالاک دەبێت
زیاتر گوتی، ئه‌م سیستمه بۆ ڕێی خلیسك و به‌فر یان ناوچه به‌ستووه‌كان و قوڕ زۆر گرنگه، یان كاتێك له خێرایی زۆر له ده‌ستت وه‌ری ده‌گرێت به‌هۆی هه‌سته‌وه‌رییه‌كانی ABS ڕێژه‌ی خێرای وه‌رده‌گرێت و عه‌قڵی ئۆتۆمبێل فه‌رمان به هه‌ستیارییه‌كان سه‌ر درایڤ شه‌فت ده‌كات كه خێرای تایه زۆره‌كان هێواش بكاته‌وه.
دژه خلیسك له ئۆتۆمبێله نوێیه‌كان سیستمێكی تازه و گاریگه‌ره بۆ سه‌لامه‌تی ئۆتۆمبێل، بۆیه شۆفێران سوودی زۆری لێ ده‌بینن له‌كاتی رووداوی له‌ده‌ست وه‌رگرتن و ڕێژه‌ی وه‌رگه‌ڕان كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كه له‌وه‌دایه زۆربه‌ی شۆفێران نازانن سیستمه‌كه چۆن كار ده‌كات و له‌بری ئه‌وی لێی گه‌ڕێن خۆی سیستمه‌كه ئۆتۆماتیك بكات، خۆیان كارای ده‌كه‌ن كه ئه‌مه خۆی ڕاگرتنی سیستمه‌كه‌یه و مه‌ترسی هه‌یه بۆ سه‌ر شۆفێره‌كه.