ژمارەیەكی زۆری كارمەندانی تەندروستی تووشی كۆرۆنا دەبن

:: AM:08:11:21/10/2020 ‌
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕای دەگەیەنێت، ژمارەیەكی زۆری كارمەندانی تەندروستی تووشی كۆرۆنا بوونە ژمارەكەیان نزك بووەتەوە لە دوو هەزار و 500 كارمەند.

رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی سەر بە میلاكی وەزارەتی تەندروستی و خۆبەخشان ڕوو لە زیادبوونە
ئەمڕۆ چوارشەم 21ـی تشرینی یەكەم، ئاسۆ حەوێزی گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، رێژەی توشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی و فەرمانبەرانی سەر بە میلاكی وەزارەتی تەندروستی و خۆبەخشان ڕوو لە زیادبوونە.

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتی، ئەو فەرمانبەر و پزیشكانەی تووشی كۆرۆنا بووینە لە هەولێر ژمارەكە نزیك دەبێتەوە لە هەزار و 100 كارمەندە و لە سلێمانی 750 كارمەند و لە دهۆك 580 كارمەند و  لە هەڵەبجەش 15 كارمەندی تێپەڕاندووە. 

باسی لەوەشكرد، پابەندبوون بەڕێنوێنییە تەندروستییەكان گرنگە، چونكە بەپابەندبوون بە رێنوێنییەكان نەك تەنها خۆت و خانەوادەت دەپارێزی بەڵكو گیانی ئەو فەرمانبەرانەش دەپارێزی لە بەرەی پێشەوەی ئەم جەنگەن دژی ڤایرۆسی كۆرونا.

لە هەرێمی كوردستان تا ئێستە زیاتر لە دوو هەزار و 200 هاووڵاتی بەكۆرۆنا مردوونە و كۆی گشتی توووشبووان زیاتر لە 63 هەزار هاووڵاتییە.



وشە - رامیار جەواد