له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه به‌های تمه‌ن له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می به‌خۆیه‌وه بینی و یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له 32 هه‌زار تمه‌نه‌وه دابه‌زییه 28 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام ئایا ئه‌و دابه‌زینه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئێران ده‌توانێت به‌های دراوه‌كه‌ی له‌و ئاسته‌دا بهێڵێته‌وه و رێ له داڕمانی زیاتری بگرێت؟ ئابووریناسێك به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن به چاره‌سه‌رێكی كاتی ناو ده‌بات و هۆكاره‌كانی روون ده‌كاته‌وه.
بەرزبوونەوەی بەهای تمەن پێوەست بوو بە ئازادکردنی پارە بلۆککراوەکانی ئێران لە عێراق
.
ئه‌و رووداوانه‌ی له ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوو له بۆرسه‌ی ئێران روویان دا، ده‌یسه‌لمێنن هه‌ڵكشان و داكشانێكی ده‌ستكرد له‌ناو ئه‌و بازاڕه‌دا هه‌یه و ئه‌وه‌ی راستییه، به‌های تمه‌ن به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی تا دێت روو له داڕمان ده‌كات، به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌وه له 32 هه‌زار تمه‌نه‌وه گه‌یشته 28 هه‌زار تمه‌ن و له ماوه‌ی چوار رۆژ دا چوار هه‌زار تمه‌ن دابه‌زی.
دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن چه‌ند هۆكارێكی له پشته، به‌ڵام له ماوه‌ی شه‌ش ساڵی رابردوو هه‌رگیز به‌های دۆلار به‌رانبه‌ر تمه‌ن به به‌رده‌وامی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه و هه‌ركاتێك دابه‌زینێكی كه‌م به‌رچاو كه‌وتبێت، دواتر به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌های دۆلار چووه‌ته سه‌ر و تمه‌ن رووی له داڕمان كردووه.
د. یوسف مه‌نگوڕی مامۆستای ئابووری له زانكۆی ورمێ بۆ "وشه" روونی ده‌كاته‌وه، به‌پێی لێدوانی به‌رپرسانی ئێران، چه‌ند هۆكارێك بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن به‌دی ده‌كرێت كه یه‌كه‌میان ئازادكردنی چه‌ندان بڕێكی زۆری دۆلاری بلۆككراوی ئێرانه له عێراق كه وه‌ك خۆیان باسی ده‌كه‌ن، ئه‌وه دوای سه‌ردانی سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی ئێران بوو له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو، هۆكاری دووه‌میان وه‌ك وه‌زاره‌تی نه‌وتی ئێران ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاوی ئێرانه.
بانکی ناوەندی 79 ملیۆن دۆلاری خستووەتە بازاڕەوە
.
مه‌نگوڕی ده‌ڵێ، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسانه روونیان نه‌كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ژماره زۆره پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی عێراقه‌وه ئازاد كراوه چه‌نده و دیار نییه كه ئه‌و پارانه ئازاد كراون یان بڕیاری ئازادكردنیان ده‌درێت، بۆ ئه‌وه تا ئێسته نه به‌غدا و نه هیچ به‌رپرسێكی تری ئێران جگه له عه‌بدولناسر هیمه‌تی، سه‌رۆكی بانكی ناوه‌ندی قسه‌ی نه‌كردووه.
زۆربه‌ی میدیاكان هۆی دابه‌زینی به‌های دۆلاریان به‌رانبه‌ر تمه‌نی ئێرانی به‌وه‌وه گرێ داوه كه خه‌ڵك پێیان وایه جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت و دۆلاره‌كانیان خستووه‌ته بازاڕه‌وه، به‌ڵام مه‌نگوڕی ئه‌وه به لێكدانه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه ده‌زانێت و رای ده‌گه‌یه‌نێت، خستنه بازاڕی ژماره‌یه‌كی زۆری دۆلار له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی ئێرانه‌وه تاكه هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌نه.
ئه‌و ئابووریناسه پێی وایه، بانكی ناوه‌ندی توانای ئه‌وه‌ی نییه به‌های تمه‌ن له ئاستی 28 هه‌زار بۆ 32 هه‌زار رابگرێت و به‌هۆی گه‌مارۆكانه‌وه پاره‌ی یه‌ده‌گی ئێران گه‌یشتووه‌ته بن و ئابووری وڵات به‌ته‌واوه‌تی رووی له داڕمانه، بۆیه ده‌ڵێ، به‌رگریكردن له به‌رانبه‌ر دۆلار كارێكی یه‌كجار ئه‌سته‌مه.
چاوەڕوان دەکرێ نرخی یەک دۆلار بگاتە سەرووی 34 هەزار تمەن
.
ئه‌گه‌رچی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌ڵێن به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن پێوه‌ندی به بانكی ناوه‌ندییه‌وه نییه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ی هه‌مشه‌هری راپۆرتێكی له‌باره‌ی بۆرسه‌ی تارانه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاشكرای كردووه، بانكی ناوه‌ندی بڕی 75 ملیۆن دۆلاری له رۆژی دووشه‌م 19ی شوبات به‌شێوه‌ی كاش خستووه‌ته ناو بازاڕه‌كانی ناوخۆییه‌وه كه تا ئێسته ته‌نیا 5٪ی ئه‌و دۆلارانه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه كڕاون و 95٪ی له‌سه‌ر ده‌ستیان ماوه‌ته‌وه و هیچ كڕیارێكی نییه.
د. یوسف مه‌نگوڕی دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های تمه‌ن خۆڕسك نه‌بوو، به‌ڵكو به‌شێوه‌ی ده‌ستكرد ئه‌مه كرا و ئه‌گه‌ر سه‌یر بكه‌ین، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌م تمه‌ن به‌رگه‌ی نه‌گرت و گه‌یشته‌وه 30 هه‌زار و له رۆژانی داهاتوو ئه‌و دابه‌زینه زیاتر ده‌بێت و من پێشبینی ده‌كه‌م تا كۆتایی ئه‌م مانگه به‌های یه‌ك دۆلار بگاته نزیك 34 هه‌زار تمه‌ن.
دوێنێ له راپۆرتێكی سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو له‌باره‌ی دۆخی ئابووری ئێران ئاماژه به‌وه درابوو، كۆی پاره‌ی یه‌ده‌گی ئێران له ساڵی 2018 نزیكه‌ی 121 ملیار و 600 ملیۆن دۆلار بووه، به‌ڵام تا ساڵی 2019 بۆ 12 ملیار و 700 ملیۆن دۆلار دابه‌زی و ئه‌مساڵیش دیسان دابه‌زیوه و گه‌یشتووه‌ته هه‌شت ملیار و 800 ملیۆن دۆلار.
له ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا ئێران ساڵانه 18 ملیار دۆلاری خستووه‌ته ناو بازاڕه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێ له دابه‌زینی به‌های تمه‌ن بگرێت، ئه‌وه له‌كاتێكدایه بانكی ناوه‌ندی به‌و بڕه زۆره دۆلارهیش كه ره‌وانه‌ی بازاڕی كردووه، نه‌ك نه‌یتوانی رێ له دابه‌زینی به‌های تمه‌ن بگرێت، به‌ڵكو به‌های یه‌ك تمه‌ن له به‌رانبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له حه‌وت هه‌زار تمه‌نه‌وه گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 30 هه‌زار تمه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت دابه‌زینی زیاتر له به‌های تمه‌ن روو بدات.