سەرۆكی حكوومەت: هەوڵ دەدەین یەكەی نيشتەجێبوون بە نرخێكى گونجاو دابین بكەین

:: AM:08:36:22/10/2020 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بە نیازین كارێك بكەین كە خانوو بۆ ئەو كەسانەی یەكەم جاریانە دەبنە خاوەنی خانوو بە شێوەیەك بێت كە قابیلی كڕین بێ.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی تشرینی یەكەم، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان تویتێكی لەبارەی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بڵاو كردووەتەوە.

وەبەرهێنان لەو پڕۆژانە دەكەین كە یەكەی نیشتەجێبوون بە نرخێك گونجاو دابین دەكەن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان
سەرۆكی حكوومەت دەڵێت، بە نیازین كارێك بكەین كە خانوو بۆ ئەو كەسانەی یەكەم جاریانە دەبنە خاوەنی خانوو بە شێوەیەك بێت كە قابیلی كڕین بێ، بۆیە وەبەرهێنان لەو پڕۆژانە دەكەین كە یەكەی نیشتەجێبوون بە نرخێك گونجاو دابین دەكەن لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان.

باسی لەوەشكردووە، 42 پڕۆژە بە بڕی 332 ملیۆن دۆلار وادەكات هەلی ژیانێكی شایستە لە خانوویەك بە نرخێكی گونجاو دابین بكرێت.

لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوو كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندان پێشچوون لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون كراوە و چەندین پڕۆژە بەهۆی كەمتەرخەمی لە بەڵێندەرە وەرگیراوەتەوە و دراوەتە كەسانی تر.



وشە - رامیار جەواد