ئەمەریكا نیو ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی لالش دابین دەكات

:: AM:09:55:22/10/2020 ‌
كونسوڵی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان ڕای دەگەیەنێت، بڕی نیو ملیۆن دۆلار بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگەی لالش دابین دەکرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی تشرینی یەكەم، كونسوڵگەی ئەمەریكا لە هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ڕۆب واڵەر كونسوڵی گشتی سەردانی پەرستگەی لالشی كرد و چاوی بە سەركردە ئێزیدییەكان كەوت.

ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دابینكردنی بڕی 500 هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگەكە ڕاگەیاند
لەو سەردانەیدا، كونسوڵی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان دابینكردنی بڕی 500 هەزار دۆلاری بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگەكە ڕاگەیاند.

باس لەوەش كراوە، كۆی گوژمەی تەرخانكراو لەلایەن ئەمەریكاوە بۆ نۆژەنكردنەوەی پەرستگەكە دەبێتە بڕی یەك ملیۆن دۆلار.
كونسوڵی گشتی دواتر گەڕانێكی بەناو پەرستگەكەدا كرد و پرۆسەی بەردەوامی نۆژەنكردنەوەی پەرستگە پیرۆزەكەی ئێزیدییانی بەسەر كردەوە.


وشە - رامیار جەواد