وەزیری تەندروستی لەسەر ڕێكاری نوێ‌ روونکردنەوە دەدات

:: PM:02:04:22/10/2020 ‌
وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند، ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی پێی وایە دەبێت ڕێكارەكان توندتر بكرێن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 22ـی تشرینی یەكەم، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی و پزیشكانی پسپۆڕ، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، زۆرترین تووشبوو لە 24 سەعاتی ڕابردوو تۆمار كراوە.

بۆچوونیان وابوو بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە هەرێمی كوردستان ڕێكاری توندتر بگیرێتەبەر
وەزیری تەندروستی گوتی، پزیشكانی پسپۆڕ و ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی بۆچوونیان وابوو بۆ ڕێگریكردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، لە هەرێمی كوردستان ڕێكاری توندتر بگیرێتەبەر.

باسی لەوەش كرد، ئەم نەخۆشییە بەرەو زۆربوونی بەرچاو دەڕوات و لە ماوەی 24سەعاتی ڕابردوودا لە كۆی شەش هەزار و 451  پشكنین، دەركەوتووە هەزار و ٣٠٨  هاووڵاتی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و هەروەها 17 حاڵەتی مردنیش تۆمار كراون.

"ژمارەی گشتیی تووشبووان بە پەتای كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان 500 هەزاری تێپەڕاندووە، ئەوەیش دەبێت ڕێگری لێ بكرێت و هاووڵاتییان پابەندبن بەڕێنوێنییەكان". وەزیری تەندروستی وای گوت.



وشە - رامیار جەواد