وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ڕێككارێكی نوێی له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ركردو دووپات كراوه‌ته‌وه كه هاتوچۆی هاووڵاتییان و كه‌سانی بیانی له نێوان ده‌روازه‌كانی هه‌رێم و توركیا و ئێران ئاسایی ده‌كرێته‌وه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی ئۆكتۆبه‌ر، له بڕیاره‌كانیشدا، هه‌موو گردبوونه‌وه و كۆنفرانس و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی قه‌ده‌ه‌غه كردووه و سزای ئه‌و فه‌رمانگانه‌یشی راگه‌یاندووه كه فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانیان پابه‌ندی جێبه‌جێكردنی ڕێنوێنییه‌كان ناكه‌ن.
هه‌روه‌ها هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی به‌ستنی ماسك نه‌بێت، به بڕی بیست هه‌زار دینار سزا ده‌درێت و ده‌بێت شۆفێر و سه‌رنشینانی ئۆتۆمبێل و پاسه‌كان ره‌چاوی رێنوێنییه‌كان بكه‌ن و هه‌ر كه‌سێك داوه‌ت و شایی و چوونه سه‌رقه‌بران و دانانی پرسه ئه‌نجام بدات، به بڕی دوو ملیۆن دینار سزا ده‌درێت.