پۆلیسی ئێران له كاتی گرتنی گه‌نجێك ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌ده‌ن و خراپتر له رووداوه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا گه‌نجه‌كه له به‌رده‌ستیاندا ده‌مرێت، ئه‌م رووداوه‌ش له تۆڕه كۆمه‌لایه‌تییه‌كان هه‌رایه‌كی زۆری ناوه‌ته‌وه.
دژكرده‌وه و هه‌ڵوێستی خه‌ڵك زیاتر له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بووه و به توندی سه‌رزه‌نشتی پۆلیسی ئێران ده‌كه‌ن و پێشبینی ده‌كرێت ناڕه‌زایه‌تییه‌كان شه‌قامیش بگرنه‌وه.
پۆلیس نه‌یتوانیوه رووداوه‌كه له خه‌ڵك بشارێته‌وه، چونكه له لایه‌ن خه‌ڵك وێنه گیراوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه. رووداوه‌كه دوێنێ بووه به‌ڵام شه‌و گرته ڤیدیۆكانی بڵاو بوونه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی رووداوه‌كه، له یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانی مه‌شهه‌د كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست بووه و كاتێكیش پۆلیس ده‌گات، ده‌بینێت كێشه‌كه له نێوان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 28 ساڵ و كه‌سێكی تری خزمی رووی داوه كه پێ ده‌چێت خه‌زووری بێت. خه‌زووره‌كه‌ی پۆلیسی ئاگادار كردووه‌ته‌وه و پۆلیسیش له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به شوێنی رووداوه‌كه گه‌نجه‌كه‌ی گرتووه.
به گوته‌ی پۆلیس، گه‌نجه‌كه ئاڵووده‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان بووه و جنێوی به پۆلیس داوه، پۆلیسیش ده‌ستبه‌ندی له ده‌ست كردووه و به ستوونێكی ئاسنی به‌ستووه‌ته‌وه.
له ڤیدیۆكه‌دا دیاره ئه‌گه‌ر پۆلیس له تۆمه‌تباره‌كه‌ش دوور بكه‌وێته‌وه ده‌رفه‌تی هه‌ڵاتنی نییه، چونكه له ئاسنه‌كه گرێ دراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌مه پۆلیسه‌كه به شۆكی كاره‌بایی لێی ده‌دات و له كاتێكدا كوڕه‌كه هاوار ده‌كات، وازی لێ ناهێنێت و چه‌ند جارێك دووباره‌ی ده‌كاته‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌دات.
بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كه گوتوویانه جگه له شۆكی كاره‌بایی، سپرای بیبه‌ریش له سه‌روچاوی كوڕه‌كه‌یان كراوه و به‌هۆیه‌وه خه‌فه بووه.
مه‌هدی ئه‌خلاقی داواكاری گشتی خوراسانی ره‌زه‌وی بڕیاری داوه پزیشكی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه له ته‌رمی قوربانییه‌كه بكات و دوای توێكاری ئه‌نجامه‌كه بخاته‌روو.
هه‌رچه‌نده به فه‌رمی ئه‌نجامی توێكاری بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆیانه‌ی دوای گه‌یاندنی قوربانییه‌كه به نه‌خۆشخانه بڵاو كراونه‌ته‌وه، شوێنه‌واری شۆكی كاره‌بایی به مل و له‌شی گه‌نجه‌كه‌وه دیاره و ئه‌وه‌ش پێشانی ده‌دات گه‌نجه‌كه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی پۆلیس گیانی سپاردووه.
ئه‌م رووداوه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌رای ناوه‌ته‌وه و زۆر له هاووڵاتییان قسه‌كانی خامنه‌یی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌باره‌ی كوژرانی جۆرج فلۆید هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكایان له‌گه‌ڵ گرته‌ی كوژرانی هاووڵاتییه ئێرانییه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه.
خامنه‌یی له قسه‌كانیدا به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا و شه‌رمه‌زاری ده‌كات له‌وه‌ی قێزه‌ونترین ره‌فتاری به‌رانبه‌ر ئه‌و هاووڵاتییه كردووه، به‌ڵام له‌وه بێ ئاگایه له وڵاته‌كه‌ی خۆی و له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی كوڕی خه‌ڵك به چ شێوه‌یه‌ك له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن.
رووداوی كوشتنی جۆرج فلۆید له لایه‌ن پۆلیسی ئه‌مه‌ریكا گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی سیاسی بۆ حكوومه‌تی تره‌مپ هێنایه كایه‌وه و ته‌نانه‌ت خۆپێشاندانه‌كان به‌شێك له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپاشی گرته‌وه. به‌هۆی ئه‌و خۆپێشاندانانه توندوتیژییه‌كی زۆر له ئه‌مه‌ریكا سه‌ری هه‌ڵدا و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پۆلیسی ئه‌و وڵاته خه‌ریكی دامركاندنه‌وه‌ی خۆپێشاندانه‌كان بوو.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه له ئێرانیش خۆپێشاندان بكرێت، هه‌رچه‌نده به پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌ر له ئێران خۆپێشاندان بكرێت هاوشێوه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی رابردوو به زه‌بری فیشه‌ك و زه‌بروزه‌نگ سه‌ركوت ده‌كرێت.
خه‌ڵكی ئێران به ته‌واوی له رژێمه‌كه‌یان ناڕازین و به‌پێی هه‌ندێك كۆمێنت كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه و نووسیویانه، جاران ته‌نیا سوپا و به‌سیج و ده‌زگا ئیتڵاعاتییه‌كان رۆڵیان هه‌بوو له سه‌ركوتی خه‌ڵك، به‌ڵام ئێسته ئه‌و سه‌ركوتكارییه پۆلیسیشی گرتووه‌ته‌وه و خه‌م له‌وه ده‌خۆن دۆخی ئێران رۆژ به رۆژ خراپتر و مه‌ترسیدارتر ده‌بێت.