له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی فەرمی له ئوسترالیا ده‌ركه‌وتووه، به‌لای كه‌مه‌وه هه‌فتانه له كه‌رتی چاودێریی به‌ساڵاچووان له‌و وڵاته، 50 ده‌ستدرێژیی ده‌كرێته سه‌ر به‌ساڵاچووان، هه‌ندێك جار ده‌ستدرێژیی سێكسی و هه‌ندێك جاریش ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی.
پێگه‌ی "ئیلاف" ئه‌مڕۆ شه‌موو 24ی تشرینی یه‌كه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی ئه‌و لیژنه‌یه‌ی بۆ سه‌لامه‌تی و پاراستنی به‌ساڵاچوون له ئوسترالیا دامه‌زراوه، له لێكۆڵینه‌وه‌دا ده‌ركه‌وت له‌و كه‌رته‌دا زۆرترین ده‌ستدرێژیی جه‌سته‌یی و سێكسی كراوه‌ته سه‌ر به‌ساڵاچووان. ته‌نیا له 2018 تا 2019دا دوو هه‌زار و 520 حاڵه‌تی ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌ر به‌ساڵاچووان كراون بێ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباران بگیرێن و سزا بدرێن.
پارێزه‌ر و راوێژكاری یاسایی بیته‌ر رۆزن له لیژنه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و دۆخه بۆ وڵاته‌كه مایه‌ی شه‌رمه‌زارییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ژماره‌كه زۆره مایه‌ی دڵه‌ڕاوكێیه، كه‌چی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته‌وه به‌دواداچوون نه‌كراوه و ئه‌مه‌یش دۆخه‌كه‌ی خراپتر كردووه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئوسترالیا، زیاتر له 75%ی ئه‌وانه‌ی گیانیان له ده‌ست داوه، له بهساڵاچووانهكانن كه ژماره‌یه‌ك 903 كه‌سه.
رۆزن ئه‌وه‌شی گوتووه كه ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر به‌ساڵاچووان زۆره، وه‌ك رێژه‌یه‌یش ده‌گاته 18%. ئه‌وانیش زۆرینه‌یان له خانه‌كانی چاودێریی به‌ساڵاچووانن. ئه‌وان یان له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌وێ كار ده‌كه‌ن ده‌ستدرێژییان ده‌كرێته سه‌ر، یان به‌ساڵاچووان له‌ناو خۆیاندا ئه‌و كاره‌یان كردووه بێ ئه‌وه‌ی به‌داواچوون بۆ دۆخه‌كه بكرێت.