نه‌خۆشی پاركنسۆن یان په‌كه‌وته‌یی له‌رزین، جۆرێكه له شێوانی ده‌ماری له مێشكی مرۆڤ ده‌بێته هۆكاری دروستبوونی له‌رزین و له‌رینه‌وه و زه‌حمه‌ت رێكرن و نه‌مانی هاوسه‌نگی و زه‌حمه‌تی قسه‌كردن، نیشانه‌كانی به‌ره به‌ره و به‌پێی كات ده‌رده‌كه‌وێ و گۆڕانكاری گه‌وره له بیركردنه‌وه و ئاكار و یاده‌وه‌ری مرۆڤ دروست ده‌كات، تووشبوو دووچاری زه‌حمه‌ت نوستن ده‌بێت.
توێژینه‌وه‌كان ئاماژه‌یان بۆ هۆكاری نه‌خۆشی پاركنسۆن نه‌كردووه، به‌ڵام چه‌ند هۆكارێك هه‌ن یارمه‌تی تووشبوون ده‌ده‌ن له‌وانه، كه‌می ماده‌ی دۆبامین له مێشك، پیاوان زیاتر تووشی ده‌بن، مرۆڤ له نێوان 50-60 ساڵ تووشی ده‌بێت، 10% پێش 40 ساڵی تووشی ده‌بن، تۆماری ته‌ندروستی خێزانی و بۆماوه رۆڵیان هه‌یه، به‌ركه‌وتنی ژه‌هره‌كان ئه‌گه‌ری تووشبوون زیاد ده‌كات، به‌ركه‌وتنی سه‌ر به گورزێك، ئه‌ویش تووشبوون زیاد ده‌كات.
له نیشانه‌كانی
پاركنسۆن، گۆڕانكاری له ده‌نگ، چه‌مانه‌وه‌ی پشت، تووشبوون به له‌رزین و له‌رینه‌وه، زه‌حمه‌تی جووڵه‌كردن، ره‌قبوون له باسك و قاچه‌كان، نه‌مانی هاوسه‌نگی و زیادبوونی ئه‌گه‌ری به‌ربوونه‌وه، هه‌ڵوه‌سته‌كردن له‌كاتی رۆیشتندا، نزمبوونی ده‌نگ و قسه‌كردن نائاسایی ده‌بێت، له‌ده‌ستدانی چه‌ند جووڵانه‌وه‌یه‌كی خۆنه‌ویستانه وه‌ك پێكه‌نین و جووڵاندنی ده‌سته‌كان له‌كاتی رۆیشتن و چاوترووكاندن، له قۆناغه پێشكه‌وتووه‌كانیش نه‌خۆش تووشی كێشه‌ی یاده‌وه‌ری و خه‌له‌فان ده‌بێ و مه‌یلی خه‌مۆكی ده‌بێت.
له كاریگه‌رییه‌كانی پاركنسۆن بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ له‌وانه، شێوانی نوستن و به‌زه‌حمه‌ت قوتدان و جوین و كێشه له میزكردن، قه‌بزی دووباره‌بووه‌وه، چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و نه‌خۆشییه، پێدانی ده‌رمانی زیادكردنی دۆبامین له مێشك، ده‌رمانی یارمه‌تیدانی كۆنترۆڵكردنی جووڵه‌ی له‌ش، ده‌رمانی كارتێكه‌ری ماده كیمیاییه‌كانی مێشك، چاندنی جه‌مسه‌ری كاره‌بایی له مێشك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی له‌رزۆكی و چاره‌سه‌ری سروشتی.