كۆمپانیای ئێڵ جی له به‌رهه‌مێكی نوێ‌دا یه‌كێكه له مۆبایله ناوازه‌كانی ده‌خاته بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی دیزاینه‌وه زۆر نوێیه و له‌رووی نرخیشه‌وه وه‌ك مۆبایله‌كانی تر گرانبه‌ها نییه، ئه‌مه‌یش زیاتر سه‌رنجی خه‌ڵكی ڕاكێشاوه و وای کردووە بگەڕێتەوە بازاڕەکانی دنیا.
ماڵپه‌ڕی "
gadgets"ی ته‌كنه‌لۆجیی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین مۆبایلی ئێل جی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئێڵ جی ئه‌مڕۆ نوێترین به‌رهه‌می له جۆریی "LG Q52" به بازاڕه‌كانی دنیادا بڵاو كرده‌وه كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ داوه و گوتویه‌تی، ئه‌م مۆبایله سه‌رنجی خه‌ڵكی زۆر به‌لای خۆیدا راكێشاوه، چونكه له‌ڕووی كوالێتی و نرخه‌وه زۆر گونجاوه.
ئەمرۆ بەرهەمەکە بە دنیادا بڵاوکراوەتەوە و فرۆشێکی زۆری هەبووە
كۆمپانیاكه زیاتر له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆبایله‌كه‌ی ده‌ڵێ، ئێل جییه نوێیه‌كه ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیا ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌م تایبه‌تمه‌ندییانه، شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه كه 6.60 ئینجه‌وه له‌گه‌ڵ ڕوونی "Full HD" كه 1080 به 2160 پیكسڵه، هه‌روه‌ها له ڕووی هێزیشه‌وه پرۆسێسه‌ری 2.3 گێگاهێرتزی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ ڕامی چوار گێگابایتی ئه‌مه‌یش وای كردووه ئه‌م مۆبایله خاوبوونه‌وه‌ی به‌بێت و به‌هێزێكی یه‌كجار زۆر كاربكات و نرخه‌كه‌یشی بگاته 280 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئێڵ جی "LG" كورتكراوه‌ی Life's Good ه كه ساڵی 1958 دامه‌زراوه و یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنۆلۆجیا و به دووه‌م كۆمپانیای گه‌وره كۆریای باشوور داده‌نرێت له دوای كۆمپانیای سامسۆنگه‌وه، ده‌زگای سه‌ره‌كی ئه‌م كۆمپانیایه ده‌كه‌وێته پایته‌ختی كۆریای باشوور "سیۆل" و نزیكه‌ی 82 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری هه‌یه له 119 شوێنی جیاواز و مانگانه و ساڵانه به‌رهه‌می ناوازه و سه‌رسووڕهێنه‌ر ده‌خه‌نه بازاڕه‌كانه‌وه.