ژنی سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا خۆی بۆ جەنگ ئامادە دەكات

:: PM:01:43:27/10/2020 ‌
ژنی سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا دەستی بە راهێنانی سەربازی كردووە بۆ ئەوەی بچێتە بەرەكانی جەنگ و بەرانبەر سوپای ئازەربایجان بەرگری لە وڵاتەكەی بكات.

ئانا هاكوپیان لە تویتێكدا بڵاو كردووەوە، لە سبەیەوە بە فەرمی دەست بە راهێنانە سەربازییەكان دەكات و لەگەڵ تیمێكی 13 كەسی ژنان دوای تەواوكردنی راهێنان، دەچنە بەرەكانی جەنگەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 27ی تشرینی یەكەم، رێك مانگێك بەسەر دەستپێكردنی جەنگی قەرەباخ لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایجان دەستی پێ كردووە.

لەو ماوەیەدا سێ جار ئاگربەست راگەیەنراوە، بەڵام هیچ كامێكیان سەركەوتوو نەبوون
لەو ماوەیەدا سێ جار ئاگربەست راگەیەنراوە، بەڵام هیچ كامێكیان سەركەوتوو نەبوون و هێشتا جەنگ لە قەرەباخ بەردەوامە.

ئازەربایجان هەفتەی رابردوو كۆنترۆڵكردنی بەشێك لە خاكی قەرەباخی راگەیاند و سەرۆكی وڵاتەكە وەك مژدەیەك ئەو هەواڵەی بڵاو كردەوە.

كێشەی قەرەباخ لە نێوان ئەم دوو وڵاتە كێشەیەكی مێژوییە و بۆ سێ دەیە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی یەكێتی سۆڤییەت لەبەر یەك هەڵوەشا و قەرەباخ وەك هەرێمێكی سەربەخۆ بەدیار كەوت.


وشە - سلێمان تاشان