له پێشانگایه‌كی تایبه‌تی مۆبایلدا له وڵاتی چین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند، نوێترین مۆبایلیان خستووەتە بازاڕەوە لە جۆری ''Redmi K30S'' کە تازەترین مۆدێلە و بەهۆی تایبەتمەندی و دیزاینەکەیەوە فرۆشێکی باشی هەیە.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" له‌باره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مه نوێیه‌وه گوتوویانه، به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی له جۆری "Redmi K30S" و ئێستە لە بازاڕەکان بەردەستە، به چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی جیاواز و شێوه‌یه‌كی ناوازه، جگه له‌وه‌یش سیستمێكی به‌هێزی بۆ داده‌نرێت كه دەتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی باش و خێرا كار بكات.
مۆبایلەکە ئێستە لە بازاڕەکان بەردەستە بە باشترین سیستم و بەهێزترین جۆری پرۆسێسەر
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ دانراوە کە 6.67 ئینجە و به وێنه‌ی 4K كارده‌كات. هه‌روه‌ها ڕامی هەشت گێگابایتە و میمۆری ناوەکیشی 128 گێگابایتە، پاترییەکەی 5000 هەزار میلی ئەمپێرە و بە سیستم و پرۆسێسەری سناپ دراگۆنی 865 کار دەکات، هەر ئەمەیش وای کردووە نرخەکەی بگاتە 350 دۆلاری ئەمەریکی.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.