وه‌شانی نووسیار ئاماده‌كاری بۆ نوێترین پڕۆژه‌ی كولتووری له بواری كتێب ئه‌نجام ده‌دات كه بۆ یه‌كه‌م جاره ده‌زگایه‌كی كوردی بیر له پڕۆژه‌یه‌كی وا بكاته‌وه، ئه‌ویش كتێبی وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه‌یه له كوردییه‌وه بۆ زمانه‌كانی تری دنیا. ئه‌مه‌یش دوای ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی یه‌كه‌م به‌ناونیشانی "خه‌ڵاتی نووسیار" بۆ ئه‌مساڵ ئه‌نجام دا.
كتێبه‌كه شیعری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی تشرینی یه‌كه‌م، ئالان په‌ری سه‌رپه‌رشتیاری گشتی وه‌شانی نووسیار به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین كارمان پڕۆژه‌ی دووه‌می وه‌شانی نووسیار وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه‌یه، كه ئێسته سه‌رگه‌رمی دوو كاری له‌و پڕۆژه‌یه‌ین و له داهاتوودا كار بۆ وه‌رگێڕانی چیرۆك و ڕۆمانیش ده‌كرێت له كوردییه‌وه بۆ چه‌ندان زمانی تر".
زیاتر گوتی، "ئه‌نتۆلۆجیای شیعری نوێی كوردی به زمانی دانیماركی - Ny kurdisk lyrik، هه‌روه‌ها وه‌شانی نووسیار به هاوكاری وه‌شانخانه‌ی (ئاژانسی شیعر Det Poetiske Burea) ی دانیماركی، هه‌ڵده‌ستێ به سه‌رپه‌رشتی یه‌كه‌م پڕۆژه‌ی خۆی بۆ وه‌رگێڕانی پێچه‌وانه له كوردییه‌وه بۆ دانیماركی، كه سه‌رپه‌رشتی ئیدیتۆر و وه‌رگێڕانی تۆرڤاڵد بێترڵسن و به‌نده‌وه، هاوكاری وه‌رگێڕان هه‌ریه‌كه له دارا كوردۆ و ئه‌رسه‌لان چه‌له‌بی و ئازاد كهمالیفار".
ڕوونی كرده‌وه، "كتێبه‌كه شیعری هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و له‌وانه‌ی ئه‌رمینیا و جۆرجیاشهوه، ئه‌و شاعیرانه ده‌گرێته‌وه كه له ساڵی 1970 و تا ئێسته".
نووسیار خانه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆیه و ئامانجی گه‌یاندنی ڕۆشنبیری و ئیشكردنه له‌سه‌ر به‌ده‌رخستنی ڕۆشنبیری و دیدی جیاواز، ئه‌مساڵ له چوارچێوه‌ی كاره‌كانیدا خولی یه‌كه‌می خه‌ڵاتی نووسیاری بۆ ساڵی 2020 به ناونیشانی "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان – ژه‌نه‌ڕاڵی پایز" سه‌ر پێ خست و تێیدا به شێوازێكی سه‌رده‌مییانه سێ براوه‌ی هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی شیعر و ڕۆمان و كۆمه‌ڵه چیرۆكی دیاری كرد. هاوكات له 15ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیش له ڕێوڕه‌سمێكدا كتێبی هه‌رسێ براوه‌كه به ئاماده‌بوونی نووسه‌ر و دادوه‌رانیان به چاپ گه‌یه‌نرا.