دوای سه‌رهه‌ڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌كردنی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ له ئێرانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئێسته جارێكی تر دوای حه‌وت مانگ، هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی ده‌ستی پێ كرده‌وه.
مه‌ریوان كه‌مال سه‌رپه‌رشتیاری مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی راگرتنی هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئێرانه‌وه، چه‌ندان جار شۆفێرانی هه‌رێم له سنووری پێنجوێن نیگه‌رانییان ده‌ربڕی.
روونیشی كرده‌وه كه دوای به‌ڕێوه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی بالاَ له نێوان به‌رپرسانی هه‌رێم و ئێران له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخی هه‌رێم، توانرا كێشه‌ی هه‌زار و 700 تانكه‌ری سووته‌مه‌نی كه له ئێران راگیرابوون چاره‌سه‌ر بكرێ.
"به‌پێی دواین رێككه‌وتنی نێوان به‌رپرسانی هه‌رێم و ئێران، به‌شێوه‌ی 50 به 50، سه‌رجه‌م ئه‌و تانكه‌رانه باره‌كانیان گواسته‌وه و له‌مه‌ودوا شۆفێرانی ئێرانی به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ باره‌كانیان ده‌هێننه هه‌رێمی كوردستان". مه‌روان وای گوت.
وه‌ك باسی كرد، دوای ئه‌وه‌ی شۆفێره كورده‌كان هه‌ندێك رێوشوێنی ئیداریی و كارگێڕی ته‌واو ده‌كه‌ن و ده‌فته‌ر چه‌كێكی تایبه‌تیان پێ ده‌درێت، ده‌توانن بڕۆنه شاره‌كانی ئێران بۆ هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی كه له‌ماوه‌ی حه‌وت مانگی رابردوودا ته‌نیا شۆفێره ئێرانییه‌كان سووته‌مه‌نییان هاورده ده‌كرد.
مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ، نزیكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تر له شارۆكه‌ی پێنجوێنی سه‌ر به‌پارێزگای سلێمانی دووره، رۆژانه كاروباری گه‌شتیاری و بازرگانی له نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران لێیه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی