فڕه‌نسا و توركیا، كێشه‌یه‌كی قووڵ له نێوانییان هه‌یه، هه‌ر لایه یاری ده‌كات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی ئاینیش له‌و نێوه‌نده دایه، به‌شێكی هێزه ئیسلامییه‌كان و هاووڵاتییان كاردانه‌وه‌ی دژی فڕه‌نسا ده‌ربڕیوه، ئه‌وه‌یش ترسی لای هه‌ندێك كه‌س دروستكردوه، كه كورد دۆسته مێژووییه‌كه‌ی له ده‌ست ده‌دات.
ره‌گی كێشه‌ی فڕه‌نسا و توركیا چییه؟
له 2018 خێزانی دوو دیپلۆماتكاری توركیا له فڕه‌نسا ده‌بن، فۆتۆگرافی فه‌رمانگه‌یه‌ك ده‌یه‌وێت وێنه‌یان بگرێت بۆ كارتی فڕه‌نسی، به‌ڵام ژنانه‌كان ئاماده نابن رووپۆشی ده‌موچاویان لا بده‌ن، به‌هۆیه‌وه فڕه‌نسا به یاسایی خۆی كاره‌كانی ئه‌و خێزانه بلۆك ده‌كات. توركیایش به‌هه‌مانشێوه كارتی فه‌رمانبه‌رانی دیپلۆماتكارانی فڕه‌نسی ره‌ت كاته‌وه، ئه‌وه‌یش بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و كارماندانه نه‌توانن هاتوچۆ بكه‌ن، هاوكات فڕه‌نساش كارتی فه‌رمانبه‌رانی دیپلۆمكارانی توركیا نوێ نه‌كرده‌وه.
له دوای ئه‌وه‌ی گرژییه‌كان توندتر بوونه‌وه، ته‌نانه‌ت رووبه‌رووی یه‌كتر بوونه‌وه له ده‌ریای ناوه‌راست، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر كاریكاتێر، ناكۆكی نێوان ماكڕۆن و ئه‌ردۆغان له به‌رزترین ئاسته.
یارییه‌كه چییه؟
چاودێران پێیان وایه یاریه‌ك له نێوان توركیا و فڕه‌نسا له ئارادایه بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكییان سه‌ركرایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئه‌وی تریان سه‌ركرایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بكات.
ئه‌بوبه‌كر كاروانی چاودێری سیاسی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ململانێیه‌كی راسته‌قیینه له نێوان ئه‌و دوو وڵات هه‌یه، هه‌ندێك له‌و ململانێیه‌ی ره‌گی مێژووویان هه‌یه.
روونی ده‌كاته‌وه، فڕه‌نسا ده‌یه‌وێت رابه‌رایه‌تی ئه‌وروپا بكات له به‌رانبه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، توركیاش ده‌یه‌وێت خۆی له‌ژێر هه‌ژموونی ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوا ده‌ربكات وه‌ك هێزێكی هه‌رێمی و ناوچه‌یه‌ی به‌ده‌ركه‌وێت، ئه‌مانه وای كردووه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا به‌ریه‌ك بكه‌ون.
له‌به‌رانبه‌ردا كاوه نادر چاودێری سیاسی به "وشه"ی راگه‌یاند، توركیا یارییه‌كی سیاسی به‌بیانوی ئاینه‌وه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی هه‌ندێ لایه‌نی و وڵاتی پێ بكات، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا ململانێی قووڵ هه‌یه له‌نێوان هه‌ردوو لادا، به‌ڵام به‌هۆی ئاینه‌وه ده‌ته‌قێته‌وه.
كاوه نادر ده‌ڵێ" رووداوی سه‌ربڕینه‌كه‌ی له فڕه‌نسا روویدا، به‌ئه‌نقه‌ست كرا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگای فڕه‌نسی دژی موسڵمانان له‌و وڵاته بجوڵێنن، ئه‌و كاره‌ش به سپۆنسه‌ری هه‌ندێ هێزی ئیسلامی سیاسی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بووه".
كورد دۆسته دێرینه‌كه‌ی له‌ده‌ست ده‌دات؟
ئه‌بوو به‌كر كاروان رای ده‌گه‌یه‌نێت، ره‌فتاری به‌شێك له هاووڵاتییان دژی لێدوانه‌كانی سه‌رۆكی فڕه‌نسا، كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و فڕه‌نسا نابێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی فڕه‌نسییه‌كان لایه‌ن ئاساییه هاووڵاتی كاردانه‌وه‌ی هه‌بێت، ئه‌وان جیاوازیش ده‌كه‌ن له‌نێوان كاردانه‌وه‌ی هاووڵاتی و قسه‌ی فه‌رمی حكوومه‌ت. ئاماژه به‌وه ده‌كات، "پێم وانییه فڕه‌نسا له‌سه‌ر ئه‌و شتانه ده‌ست له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵگرێت".
كاوه نادر ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو، هه‌ڵوێستی هاووڵاتییان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كانی كورد و فڕه‌نسا نابێت، به‌ڵام نموونه‌یه‌كی جوانیش پێشان نه‌درا، بۆیه ده‌بێ تاكی كوردی هۆشیارتر بێ و نه‌كه‌وێته ناو ئه‌و یارییه‌ی له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه.
فڕه‌نسا خۆی یه‌كلای كردوه‌ته‌وه
عه‌لی دۆڵه‌مه‌ڕی نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له فڕه‌نسا بۆ "وشه" گوتی، پێوه‌ندییه‌كانی فره‌نسا و هه‌رێم یه‌كلای بووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر بنه‌مای داوده‌زگا فه‌رمییه‌كانه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر فڕه‌نسا نه‌بووایه ئه‌وا كیانی هه‌رێم دروست نه‌ده‌بوو، له 2017ش فڕه‌نسا بوو ئه‌و كیانه‌ی له نه‌مان پاراست، بۆیه ره‌فتاری هاووڵاتی و هێزه ئیسلامییه‌كان له دژی لێدوانه‌كانی ماكڕۆن پێوه‌ندییه‌كان لاواز ناكات.
نوێنه‌ری حكوومه‌ت له فڕه‌نسا ده‌ڵێ" له داهاتوو پێوه‌ندییه‌كان به‌هێزتر ده‌بن و كاری هاوبه‌شی گرنگ به‌یه‌كه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها له كاتی نزیكدا شاندی باڵای هه‌رێم سه‌ردانی فڕه‌نسا ده‌كه‌ن، به‌هه‌مانشێوه شاندی باڵای فڕه‌نسا سه‌ردانی كوردستان ده‌كه‌ن.