مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 28ی ئۆكتۆبه‌ر، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له په‌یامێكدا ڕای گه‌یاند، به بۆنه‌ی ڕۆژی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ)، گه‌رمترین پیرۆزبایی له موسڵمانانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م.
ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر، پێویستیمان به ئاشته‌وایی و لێبوورده‌یی و پاراستنی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تیی هه‌یه
" هیوادارم یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری خوشه‌ویستمان ببێته مایه‌ی خێر و خۆشی و ئارامیی و قوڵبوونه‌وه‌ی گیانی خۆشه‌ویستی له نێوان ته‌واوی گه‌لان و پێڕه‌وانی ئایین و ئایینزا جیاوازه‌كان" سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان وای نووسیوه.
هه‌روه‌ها دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه "ئه‌مڕۆ له هه‌موو كاتێك زیاتر، پێویستیمان به ئاشته‌وایی و لێبوورده‌یی و پاراستنی به‌ها به‌رزه‌كانی مرۆڤایه‌تیی هه‌یه، كه هه‌ڵقوڵاوی په‌یامی پیرۆزی خوای میهره‌بانه، ئومێده‌وارم ئه‌م بۆنه پیرۆزه، زیاتر هانده‌رمان بێت بۆ قووڵكردنه‌وه‌ی كولتووری به‌یه‌كه‌وه‌ژیان و ته‌بایی له هه‌رێمی كوردستان و جیهان دا".