چۆن دەزانرێ تووشبوون بە كۆرۆنا مەترسیدارە؟

:: PM:09:51:28/10/2020 ‌

ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆتای 2019 لە ووهانی چینەوە دەستی پێ كرد و سەرانسەری دنیای گرتەوە، ئەو لە هەڵكشان و داكشاندایە و تا ئێستە زانیاری تەواوی لەسەر نییە و نەتوانراوە ڤاكسین و چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، زانایان گەیشتنە ئەنجامێك بەوەی بوونی هەر كێشەیەكی ئاسایی لە دڵی تووشبوو، بە نیشانەیەكی مەترسیدار دادەنرێ رەنگە ببێتە هۆی مردنی.
هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە بەرگری بۆ هاتنی خوێن زیاتر دەكات و كار دەكاتە سەر دڵ
زانایان لە كۆلێجی پزیشكی وایل كۆرنێل تۆێژینەوەیەكیان ئەنجام دا كە ئەنجامەكەی لە گۆڤاری "Journal of the American College of Cardiology"، بڵاو كراوەتەوە 510 تووشبووی كۆرۆنای گرتەوە ناوەندی تەمەنیان 64 ساڵ بووە، ئەوانە هیڵكاری دڵیان بۆ كرا، توێژەران بۆیان دەركەوت 35%یان بەدەست فرەوانبوونی سكۆڵەی راست، واتە فرەوانبوونی بۆشایەكە نەوەك دیواری دڵ، دەناڵێنن، هەروەها 15%یان بەدەست لاوازیی سكۆڵەیان هەبووە، واتە زۆرجار بەشێوەیەكی كەمتر لە ئاسایی گرژ دەبێت. 

لە چاودێریكردنی حاڵەتەكانیان دەركەوت ئەو تووشبووانەی كێشەی فرەوانبوونی بۆشایی سكۆڵەی راستیان هەیە، زیاتر بە 1.43 جار زیاتر لەوانی تر بەهۆی كاریگەریی تووشبوونیان بە كۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە، ئەوانەیشی كێشەی لاوازیی گرژبوونی سكۆڵەیان هەبوو، بە رێژەی 2.5 جار زیاتر لە نەخۆشانی تر كە نەیانبووە، گیانیان لەدەست داوە. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 315 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌