گۆرانیبێژی ناوداری كورد ڕه‌وا جه‌مال دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی كلیپه‌كه‌ی، ئاشكرای ده‌كات كه له‌گه‌ڵ باشتربوونی بارودۆخی هاووڵاتییانی به گشتی، به‌رهه‌می تازی ئاماده‌یه و بڵاوی ده‌كاته‌وه.
به‌رهه‌مه‌كه ماسترینگی له‌لایه‌ن ڤینۆ ستۆدیۆوه بۆ كراوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 29ی تشرینی یه‌كه‌م، گۆرانیبێژ ڕه‌وا جه‌مال به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "خۆشحاڵم نوێترین به‌رهه‌مم به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ كلیپ به‌ناوی "ئاوێنه‌ی دڵ" به‌بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی خۆمه‌وه بڵاو كرده‌وه".
زیاتر گوتی، "ئاوێنه‌ی دڵ" له تێكستی ئه‌حمه‌د محه‌مه‌ده، ئاوازه‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌فشین شوكری دانراوه، هه‌ردوو ئه‌كته‌ری ناسراوی لاو ڕۆژه فه‌رهاد و ژیا ڕۆڵ ده‌بینن له سیناریۆی كلیپه‌كه‌دا. به‌رهه‌مه‌كه ماسترینگی له‌لایه‌ن ڤینۆ ستۆدیۆوه بۆ كراوه".
ڕوونی كرده‌وه، "ئه‌م كلیپه ده‌بێت به یه‌كه‌مین كلیپی نوێم له‌مساڵدا، هه‌روه‌ها كۆتا به‌رهه‌می هونه‌ریشم له مانگی ئاداری ساڵی ڕابردوو به‌ناوی "بێ تۆیی" بڵاو كرده‌وه."
ئاشكرای كرد، ئه‌م به‌رهه‌مه‌م ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده كردووه و به‌رهه‌می هونه‌ری تازه‌یشم ئاماده‌یه، به‌ڵام به‌گشتی كاتێك بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه كه هاووڵاتییان له كه‌شی ناخۆشی گشتی ده‌ربچن به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه یه‌ك له‌دوای یه‌كانه‌ی تووشی هه‌موو مرۆڤایه‌تی بووه".
ڕه‌وا جه‌مال عه‌بدول له‌دایكبووی ساڵی 1982ی شاری سلێمانییه، ده‌رچووی كۆلێژی پزیشكی ددانه و ساڵی 2013 یه‌كه‌م ئه‌لبوومی به‌ناوی "گه‌ڕانه‌وه" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه له 14 تراكی گۆرانی پێك هاتووه، ئێسته یه‌كێكه له ئه‌ستێره ناوداره‌كانی كوردستان و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، چه‌ندان كۆنسێرتی گه‌وره‌ی له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام داوه.