ئەو كەسەی لە نیویۆرك تایمز دژایەتی ترەمپی دەكرد خۆی ئاشكرا كرد

:: AM:10:25:29/10/2020 ‌
ئەو كەسەی چەند ساڵێك بوو لە نیویۆرك تایمز بە توندی رەخنەی لە دۆناڵد ترەمپ دەگرت و بەردەوام وتاری لەبارەی بڵاو دەكردەوە، ناوی خۆی ئاشكرا كرد.

نووسەرەكە مایلز تیلۆر سەرۆكی پێشووی فەرمانبەرانی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی ئەمەریكایە و  چەند رۆژێك بەر لە هەڵبژاردنی ئەمەریكا، دەیەوێت بە ئاشكرا پەیامی خۆی بگەیەنێت.

لە نوێترین وتاردا كە مایلێر بڵاوی كردووەتەوە، دیسان بە توندی لەسەر ترەمپ شتی نووسیوە و گوتوویەتی ئەو سەرۆكە پێشتر بە هەڵە هاتووەتە هەڵبژاردن و شایانی ئەو پۆستەی نەبووە، بۆیەش دەبێ خەڵك هەڵەكەیان راست بكەنەوە.

بەگوێرەی شەفەقنا، ئەو نووسیویەتی "ئەوە ئێمەین چارەنووس و داهاتووی ترەمپ دیاری دەكەین و ئایندەی ترەمپیش بە واتای ئایندەی ئەمەریكا دێت، نە ترەمپ شایانی ئەوەیە جارێكی تر ببێتەوە سەرۆك و نە خەڵكی ئەمەریكاش شایانی ئەوەن ئەو ژیانە سەختەیان هەبێت."

ترەمپیش وەڵامی دایەوە و گوتی كەسێكی هیچە
دوای ئەوەی تیلۆر ناوی خۆی ئاشكرا كرد، ترەمپیش وەڵامی دایەوە و گوتی "كەسێكی هیچە، نەناسراو واتە هیچ و دیارە كارمەندێكی ناڕازی بووە كە لەمێژە لە كارەكەی دوور خراوەتەوە، راستییەكەی هەر نایناسێت كێیە."

پێویستە بگوترێ سێشەمی داهاتوو هەڵبژاردنی ئەمەریكا بەڕێوە دەچێت و بەپێی زۆربەی راپرسییەكانیش بایدن لە پێشەوەی ترەمپە.



وشە - سلێمان تاشان