گوته‌بێژى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان ڕای گەیاند، ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریى نه‌وتى هه‌رێم كاریگه‌ریى له‌سه‌ر قووتى هاووڵاتییان، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و داهاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى تشرینى یه‌كه‌م، به‌ختیار كه‌ریم گوته‌بێژى سۆسیالیست دیمو‌كراتى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ماوه‌یه‌كه ده‌ستى پێ كرده‌ووه و له داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت، هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى مووچه و داهات پشتى به هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌ستووه، ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریى نه‌وتى هه‌رێم كاریگه‌ریى له‌سه‌ر قووتى هاووڵاتییان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و داهاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان ده‌بێت.
هه‌رێمى كوردستان بۆ دابینكردنى مووچه و داهات پشتى به هه‌نارده‌ى نه‌وت به‌ستووه
ئه‌وه‌شى گوت، ته‌قاندنه‌وه‌ى بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، كاریگه‌ریى خراپى له‌سه‌ر پرۆسه‌ى ئابووریى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌ڵوێستى جدییان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه هه‌بێت و هه‌وڵ بۆ كۆتاییهێنان به‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه بدەن.
ڕوونی کردەوە، ته‌قاندنه‌وه‌ى ئه‌و بۆرییه نه‌وتەی هه‌رێمى كوردستان له داهاتوودا كاریگه‌ریى خراپى ئابووریى ده‌بێت، ڕه‌نگه به‌هۆیه‌وه مووچه‌ى هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان دوابكه‌وێت یان هه‌ر نه‌بێت داهاتى هه‌رێم به‌پێى راوه‌ستانى هه‌نارده‌ى نه‌وت كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش مووچه‌خۆران و هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان تووشی زیان دەکات.
له ماوه‌ى رابردوودا چه‌كدارانى په‌كه‌كه و گه‌ریلاكانیان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بۆریى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان بۆ توركیا، بۆرییه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌هۆیه‌وه قووتى هاووڵاتییان و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دابین ده‌كات، رۆژى رابردووتریش به هه‌مان شێوه بۆریى نه‌وتى هه‌رێمیان ته‌قاندووه‌ته‌وه.
سلێمانى/ هۆشیار عه‌لى