دوێنێ هێزێکی ئاسایش هەڵیانکوتایە سەر ئەو کتێبخانانەی سلێمانی کە کتێبی "جەلالینامە"ی حەمەسەعید حەسەن دەفرۆشن، نووسەری کتێبەکەش دەڵێت: هه‌ر لایه‌نێك ڕه‌خنه‌ى لە كتێبه‌كه هەیە، ده‌توانێت وه‌ڵامى بداته‌وه.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست "وشە" کەوتوون، دوێنێ هێزێكى ئاسایش هه‌ڵیانكوتا‌وەتە سه‌ر کتێبخانەی ڕۆمان و چەند کتێبخانەیەکی تری شاری سلێمانی کە کتێبی "جەلالینامە"ی حەمەسەعید حەسەن نووسەر و رەخنەگریان فرۆشتووە، تەواوی کتێبەکانیان لە کتێبخانەکان هەڵگرتووە و گوتوویانە نابێت بفرۆشرێت چونکە ڕێپێدراو نییە.
لەم بارەیەوە حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن نووسه‌رى كتێبى "جه‌لالینامه" به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئاگادار كراومه‌ته‌وە کە ئەو هێزەی سلێمانی کە هێرشیان کردووەتە سەر کتێبخانەکانی سلێمانی، به كتێبفرۆشەکانیان گوتووه، نابێت ئه‌و كتێبه بفرۆشرێت و ڕێپێدراو نییه.
زیاتر ڕوونی کردەوە، نازانم رۆشنبیریی و هونه‌ریى سلێمانى ئاگادارى ئەو ڕووداوەن یان نا، بەڵام كتێبه‌کە خۆی زۆر تازه نییه و ئەمە چاپى دووه‌میه‌تى، هه‌ر لایه‌نێك ڕه‌خنه‌ى له‌سه‌ر كتێبه‌كه هه‌بێت ده‌توانێت وه‌ڵامى کتێبەکە بداته‌وه.
بەپێی قسەکانی نووسەری کتێبی "جەلالینامە"، ئه‌و كاره‌ى كه له سلێمانى كراوه، نه‌ك هه‌ر به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادییه له پایته‌ختى ڕ‌ۆشنبیرى، به‌ڵكوو زیندوكردنه‌وه‌ى سانسۆره و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌رده‌مه تاریكه‌كانى ڕ‌ژێمى به‌عس.
كتێبخانه‌یەک کە ڕێی لێ گیراوە کتێبی "جەلالینامە" بڵاو بکاتەوە، بە "وشە"ی گوت: ماوه‌ى چه‌ندان ساڵه حاڵەتی وەک ئەمە ڕووی نەداوە كه كتبێبێك له سلێمانى قه‌ده‌غه بكرێت و ڕێ بە فرۆشتنی نەدرێت، ئەمە به ته‌واوى به‌رته‌سككردنه‌وه‌ى ئازادییه له شاره‌كه و پرسیار لاى هاووڵاتییان دروست ده‌كات.
کتێبی "جەلالینامە"ی حەمەسەعید حەسەن نووسەر و ڕەخنەگری ناسراوی کورد، لە كۆمەڵێك ساتیرە شیعر لەسەر جەلال تاڵەبانی و جەلالییەكان كە دەستەواژەی ساڵانی شەست و حەفتای سەدەی ڕابردووە بۆ شوێنكەوتووانی تاڵەبانی پێک هاتووە. نووسەر لەو ساتیرانەدا كە بە زمانی قۆشمە و كۆمێدیای ڕەش نووسراون، نهێنیی زۆرێك لە پەڵەی سەر جەلالییەكانی هەڵماڵیوە، لە كوشتن، تاڵانكردن، ئەتككردن، هەڕەشە و زۆری تر و بەشێكی كەسایەتییەكان بە ڕوونی ناویان هاتووە و بەشێكیشی بە هێما باسیان كراوە، ساڵی 2004 چاپی یەکەمی بڵاو کراوەتەوە، و ئەمساڵیش چاپی دووەمی بڵاو کرایەوە.
وشە/ سلێمانی