ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی باڵای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال ئاشكرای ده‌كات، له‌و سێ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی شنگال كه ھه‌ڵدرانه‌وه 124 رووفاتی تێدا بوو، بۆ پشكنینیان رووفاته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كران و ئه‌وانه‌ی پێشتریش ره‌وانه كرابوون 60 رووفاتیان پشكنینیان ته‌واو بووه، به‌ڵام ھێشتا بۆ شنگال نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه.
پشکنینی 60 رووفاتی تر تەواو بووە و هێشتا رەوانەی شنگال نەکراونەتەوە
.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 11ی تشرینی دووه‌م، فه‌لاح حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال بۆ "وشه" رای گه‌یاند، له ئه‌نجامی ھه‌ڵدانه‌وه‌ی سێ گۆڕی تری به‌كۆمه‌ڵ له شنگال 124 رووفات ده‌رهێنرانه‌وه، به‌ڵام جارێ نازانین ئه‌وانه ژنن یان پیاون، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته و ئه‌نجامدانی پشكنین و دیاربوونی ره‌گه‌زه‌كانیان ره‌وانه‌ی به‌غدا كران بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی دی ئێن ئه‌ییان بۆ بكرێت .
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ھه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و سێ گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ی شنگال ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بوو و توانرا كۆتایی به ھه‌ڵدانه‌وه‌ی ھه‌ر سێ گۆڕه‌كه بھێندرێت.
له‌باره‌ی به‌رده‌وامبوون له هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی تر ده‌ڵێ، تیمه‌كانی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ جارێ كاره‌كانیان راده‌گرن تا به‌رنامه‌یه‌كی تر داده‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند گۆڕێكی تری به‌كۆمه‌ڵ له شنگال ھه‌ڵبده‌نه‌وه.
ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی پێشتریش له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی شنگال ده‌رھێنرابوون و رووفاته‌كان ره‌وانه‌ی به‌غدا كرابوون بۆ پشكنین، تا ئێسته پشكنین بۆ 60 رووفات كراوه، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ شنگال و چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین ره‌وانه بكرێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌خاك بێنه سپاردن.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبڕاهیم