ساڵح عه‌بدوڵا جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی رێگه‌وبان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێبوونی پارێزگای سلێمانی له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا له‌گه‌ڵ "وشه" تیشك ده‌خاته‌سه‌ر پڕۆژه ئاماده‌كراوه‌كان بۆ چوار ساڵی داهاتوو، هه‌روه‌ها بڕی ئه‌و ده‌رخسته‌یه‌ی كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی پلاندانان بۆ ساڵی 2021 لێیان داوا كراوه و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ئه‌مساڵ بۆیان ته‌رخان ده‌كرێت ده‌خاته روو.
ده‌رخسته‌یه‌كمان لێ داوا كراوه بۆ چاككردنیرێوبانی سنووری سلێمانی
.
* بۆ هه‌ندێ له‌و رێیانه‌ی به‌رده‌وام پێویستیان به چاككردن هه‌یه بودجه‌تان بۆ ته‌رخان كراوه؟
به‌ڵێ، ئێمه مانگانه بڕه بودجه‌یه‌كی تایبه‌تمان بۆ ته‌رخان كراوه كه بڕه‌كه‌ی 100 ملیۆن دیناره و بۆ ئه‌و رێیانه‌ی پێویستیان به چاككردن هه‌یه، هه‌رجاره و ده‌رخسته بۆ ناوچه‌یه‌ك ده‌كه‌ین له سنووری پارێزگای سلێمانی و پاره‌كه‌ی تێدا خه‌رج ده‌كه‌ین، هه‌ر له قیركردنه‌وه تا چاككردن و سیانه‌كردن.
* وه‌رزی باران نزیك بووه‌ته‌وه، پلانتان بۆ رێگه‌وبان و گونده‌كان به تایبه‌ت و ئه‌و پردانه‌ی كه پێویستیان به چاككردن هه‌یه چییه؟
ئێسته ده‌رخسته‌یه‌كمان كردووه وه‌ك بودجه‌ی فریاكه‌وتن بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی كه ساڵانه ئێمه له وه‌رزی باران و لافاو تووشی گرفت ده‌بین و رێیه‌كان خراپ ده‌بن و داده‌ڕمێن و پرد هه‌یه به‌هۆی لافاو ده‌ڕووخێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته پێویستمان به زیاتر له یه‌ك ملیار دینار هه‌یه و بڕیاره بۆ ئه‌م زستانه خه‌رج بكرێت، وه‌ك بودجه‌ی فریاكه‌وتن بۆ باری له‌ناكاو.
* به‌ده‌ر له‌وه، بۆ چاككردنی رێگه‌وبانه‌كان، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو 13 ملیارتان بۆ خه‌رج كرا، هیچ ده‌رخسته‌یه‌كتان لێ داواكراوه بۆ چاككردنی رێگه‌وبانه‌كانی تر؟
ده‌رخسته‌یه‌كمان لێ داوا كراوه بۆ چاككردنی ئه‌و رێیانه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی كه پێویستیان به چاككردن و سیانه‌كردن هه‌یه، به‌هاكه‌ی زیاتر له 20 بۆ 30 ملیار دینار ده‌بێت و ئه‌وه ده‌كه‌وێته ساڵی داهاتوو، وه‌ك پلانێك بۆ ساڵی 2021 ده‌بێت.
* له سنووری پارێزگای سلێمانی چ رێیه‌ك پێویستی به چاككردن هه‌یه؟
رێی وارماوه بۆ ده‌ربه‌ندیخان، رێی دووكان بۆ سلێمانی، ناوچه‌ی كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان شه‌قامه دووسایده‌كه‌ی، هه‌روه‌ها رێی ناڵپارێز بۆ پێنجوێن، رێی رانیه بۆ سلێمانی و رانیه بۆ قه‌ڵادزێ و پشده‌ر، هه‌روه‌ها رێی حاجیاوا بۆ رانیه، له خورماڵ و ته‌وێڵه و بیاره و هه‌ڵه‌بجه و سه‌یدسادق، هه‌موو ئه‌مانه ده‌رخسته‌یان بۆ كراوه و پێویستیان به چاككردن هه‌یه و خراونه‌ته به‌رنامه و كاره‌وه، بۆ ساڵی 2021 داوامان لێ كراوه وه‌ك پلانێك بۆ ساڵی داهاتوو.
* ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه گرێبه‌ستیان بۆ كراوه و له جێبه‌جێكردندان و به‌شێكیان رێژه‌یه‌كی زۆریان ته‌واو بووه، داوای ده‌رخسته بۆ ئه‌وانه‌ش كراوه تا بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌ن؟
به‌ڵێ له سنووری پارێزگای سلێمانی به به‌های 600 ملیۆن دینار گرێبه‌ست بۆ پڕۆژه كراوه، له جێبه‌جێكرندان و به‌شێكیشیان رێژه‌یه‌كی زۆریان ته‌واو بووه و كه‌مێكیان ماوه، ئه‌و پڕۆژانه له كۆی ئه‌و 600 ملیاره‌ن، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوو 300 ملیاری ته‌رخان كراوه، پڕۆژه هه‌یه 90% پاره‌كه‌ی ته‌رخان كراوه و بڕێكی زۆر كه‌می ماوه، واته بۆ ته‌واوی ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه گرێبه‌ستیان بۆ كراوه و ئه‌وانه‌ی كه رێژه‌یه‌كی كه‌میان ماوه ته‌واو بكرێن، پێویستمان به 300 ملیاره، وه‌ك رێی سلێمانی بۆ كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان و پێنجوێن و سه‌یدسادق و رانییه و دووكان و پێنجوێن بۆ باشماخ.
* هیچ به‌ڵێنێكتان پێ دراوه له لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره بۆ ئه‌و پڕۆژه ته‌واونه‌كراوانه خه‌رج بكرێت؟
سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌ڵێنی به وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه داوه كه پاره بۆ كۆمه‌ڵێك له‌و پڕۆژه ستراتیجییانه‌ی سلێمانی ته‌رخان بكرێت، به تایبه‌تی رێی ده‌ربه‌ندیخان بۆ كه‌لار، قۆناغی یه‌كه‌م كۆتایی پێ هاتووه و قۆناغی دووه‌می ماوه و ئه‌ویش بڕی 140 ملیار دیناری پێویسته.
* بۆ پڕۆژه‌ی نوێ چیتان كردووه، ئه‌و پڕۆژانه‌ی كه دوو بۆ سێ ساڵیان ده‌وێت بۆ دروستكردن، پلانتان چییه بۆیان؟
هه‌ندێ پڕۆژه‌ی ستراتیجی هه‌یه خستوومانه‌ته پلانه‌وه، وه‌ك دروستكردنی تونێله‌كان، له‌وانه تونێلی ده‌ربه‌ندیخان به‌شێوه‌ی ده‌بڵ كه زیاتر له سێ كیلۆمه‌تره و زیاد له 250 ملیار دیناری پێویسته، هه‌روه‌ها تونێلی پێنجوێن به‌شێوه‌ی ده‌بڵ كه پێنج كیلۆمه‌تر زیاتره، ئه‌ویش له‌گه‌ڵ 20 كیلۆمه‌تر قیر 400 ملیار دیناری پێویسته، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ قۆناغی كۆتایی قیرتاوكردنی دووكان بۆ چوارقوڕنه كه 10 كیلۆمه‌تری ده‌مێنێت له یه‌ك بدرێت، ئه‌ویش له پلاندایه و نزیكه‌ی 50 ملیار دیناری پێویسته، له‌گه‌ڵ دووسایدی ده‌ربه‌ندی رانیه بۆ ژاراوه، ئه‌مانه پلانی ساڵی 2021 بۆ 2024.
* بۆ رێی گونده‌كان چی كراوه؟
رێی گونده‌كان یه‌كێكه له قۆناغه‌كانی ئاوه‌دانی، ئێمه بۆ دروستكردنی رێ و قیركردن بیرمان لێ كردووه‌ته‌وه، ئه‌وانیش خراونه‌ته به‌رنامه و پلانه‌وه و بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی پێویستمان به 50 ملیار دینار هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی گونده‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
دیمانه/ هۆشیار عه‌لی