ته‌نیا ئه‌مڕۆ ته‌رمی كچێك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له شه‌قامی مه‌لیك مه‌حموود دۆزرایه‌وه و له دوكانیش كوڕێك خۆی خنكاند. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه رووداوه‌كه پێوه‌ندی به یه‌كتره‌وه هه‌بێت.
كچێكی ته‌مه‌ن /30/ ساڵ كه پیشه‌ی ئه‌ندازیار بووه له سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری سلێمانی به كوژراوی دۆزرایه‌وه، به گوته‌ی پۆلیسی سلێمانیش گومان ده‌كرێت له لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه كوژرابێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له پۆلیسی سلێمانی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی ژنێك كه ته‌مه‌نی له سه‌روو /30/ ساڵه‌وه ده‌بێت به كوژراوی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له شه‌قامی 60 مه‌تری خوار سه‌نته‌ری بۆڵین دۆزرایه‌وه.
سێ گوله به‌ته‌رمه‌كه‌وه بووه
روونیشی كرده‌وه كه سێ گوله به‌ته‌رمه‌كه‌وه بووه و ئێسته له پزیشكی دادییه.
به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی و ڕای به‌شێك له نزیكانی ڕووداوه‌كه، پێده‌چێت ڕووداوه‌كه سۆزداری بێت، به‌جۆرێك كوڕه‌كه دوای ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ نه‌كردووه ئه‌مڕۆ كوشتوویه‌تی.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه"، گومان ده‌كرێت ئه‌و كوڕه گه‌نجه‌ی ئه‌مڕۆ له ده‌ریاچه‌ی دوكاندا خۆی خنكاند، پێوه‌ندی به كوشتنی ئه‌و كچه‌وه هه‌بێت، چونكه ڕووداوی كوشتنه‌كه و خۆ كوشتنی گه‌نجه‌كه زۆری نێوان نه‌بووه، پۆلیسیش گومانه‌كانی له‌و باره‌وه چڕكردووه‌ته‌وه.
"وشه" چه‌ند جارێك پێوه‌ندی به سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، گوته‌بێژی پۆلیسی سلێمانییه‌وه كرد وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌درایه‌وه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا