كچه گۆرانیبێژی لاو ئازیتا لوقمان گۆرانیی "ئه‌ی براكه‌م"ی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد له‌یلا فه‌ریقی ده‌ڵێته‌وه و بڵاوی كرده‌وه. تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه له یوتیوب زیاتر له 84 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 10ی تشرینی دووه‌م، ئازیتا لوقمان گۆرانیبێژ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "نوێترین به‌رهه‌مم به‌شێوه‌ی كلیپه به‌ناوی كلیپی (ئه‌ی براكه‌م) له كه‌ناڵی یوتیوبی نێت تیڤی بڵاو بووه‌ته‌وه، كه گۆرانییه‌كی هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد له‌یلا فه‌ریقییه و نوێم كردووه‌ته‌وه."
زیاتر گوتی، "گۆرانیی "ئه‌ی براكه‌م" له تێكستی كه‌مال میراودلییه، بورهان موفتی میلۆدییه‌كه‌ی بۆ كردووه، شادمیهر نامۆ كاری میكس و ماسته‌رینگی بۆ ئه‌نجام داوه، له ده‌رهێنانی ئه‌ندام حوسێنه."
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌و ئه‌كته‌رانی ڕۆڵیان له كلیپه‌كه بینیوه /یوسف سه‌ید - محه‌مه‌د مسته‌فا - ئاسۆ لوقمان - محه‌مه‌د شێخ حه‌مه‌ده‌مین/، مێك ئه‌پ ئارتیست له‌لایه‌ن بارۆ ستایله‌وه كراوه، ڕووناكی و كامێرا ئاریان خۆشناو ئه‌نجامی داوه.
ئاشكرای كرد، سیناریۆی كلیپه‌كه باس له خوشێك ده‌كات كه برایه‌كی پێشمه‌رگه له ده‌ست ده‌دات له پێناو وڵاته‌كه‌ی.
ئازیتا لوقمان /14 ساڵ/ خه‌ڵكی شاری شنۆی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه دانیشتووی شاری هه‌ولێره، یه‌كێك بوو له به‌شدارانی پرۆگرامی "Kurdistan kids voice" و توانی پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنێت، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌می تایبه‌ت به خۆیه‌تی.