به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه به "وشه" دراون، دادگای سلێمانی به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی ده‌ستی كردووه به لێكۆڵینه‌وه له رووداوی كوشتنی كچه‌كه‌ی سلێمانی.
دوێنی دووشه‌م، له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حموود له سلێمانی، له ناو ئۆتۆمبێلێك ته‌رمی ژنێك كه ئاسه‌واری گوله به جه‌سته‌یه‌وه بووه دۆزرایه‌وه و دواتر كه‌سوكاره‌كه‌ی رایان گه‌یاند ئه‌و رووداوه كوشتن بووه و پێویسته هه‌رچی زووه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و دادگا ئه‌و كه‌یسه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵا له دادگای سلێمانی كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌ر دوێنێ كه رووداوه‌كه رووی داوه، ده‌ست به رێكاره‌كان له‌و كه‌یسه كراوه و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستی پێ كردووه و كه‌یسه‌كه زۆر گرنگه و تیمی تایبه‌ت به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، ئێسته ئه‌وه‌ی ده‌گوترێ له‌سه‌ر رووداوه‌كه ته‌نیا قسه‌و گریمانه‌یه، تیمه‌كه به وردی كار ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت هیچ گرفتێك دروست نه‌بێت.
لای خۆیه‌وه شیلان شێخ عارف، خوشكی ژنه كوژراوه‌كه راگه‌یاند، ئه‌وان هیچ كێشه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ كه‌سدا نییه و خوشكه‌كه‌شی له ساڵی 2013 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌ته‌وه و دوو منداڵی هه‌یه و له‌گه‌ڵ دایكی ده‌ژی، ئه‌و رۆژه‌ش كه رووداوه‌كه روویداوه به‌نیازبووه بۆ كاری خوێندن بچێته هه‌ولێر.
به‌هۆی گرنگی رووداوه‌كه، تا ئێسته پۆلیسی سلێمانی هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی