په‌رستیارێكی به‌ریتانیایی له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ئه‌و وڵاته كاری ده‌كرد، به‌تۆمه‌تی كوشتنی هه‌شت منداڵی تازه له‌دایكبوو و هه‌روه‌ها هه‌وڵدان بۆ 10 كوشتنی تر، له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌وه گیراوه.
پێگه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و په‌رستیاره "لووسی لیتبی" له نه‌خۆشخانه‌ی "چیسته‌ر" له رۆژئاوای به‌ریتانیا كاری ده‌كرد، به‌تۆمه‌تی كوشتنی هه‌شت منداڵی تازه له‌دایكبوو و 10 هه‌وڵی تریش كوشتن، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه گیراوه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك له پۆلیسه‌وه، داواكاری گشتی رێی به پۆلیسی چیشیر داوه كه لووسی لیتبی كارمه‌ند له نه‌خۆشخانه‌ی چیسته‌ر بگرن كه له به‌شی منداڵبوون كار ده‌كات، ئه‌و كارمه‌نده تۆمه‌تباره به كوشتنی هه‌شت منداڵی تازه له‌دایكبوو له‌و نه‌خۆشخانه‌یه.
به‌پێی پێگه عه‌ره‌بییه‌ه، لووسی /30 ساڵ/ تۆمه‌تباره به كوشتنی هه‌شت منداڵی تازه له‌دایكبوو، هه‌روه‌ها 10 جاری تریش هه‌وڵی كوشتنی داوه به‌ڵام ده‌رفه‌تی نه‌بووه. به‌پێی پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه، ئه‌و رووداوانه له ساڵی 2015 تا 2016 بووه. پۆلیس له 2019 ئه‌و په‌رستیاره‌ی گرتووه.
دواتریش پێگه‌كه نووسیویه‌تی، دووجار لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ لووسی كراوه و تۆمه‌ته‌كانی به‌سه‌ردا ساغ بوونه‌ته‌وه، بڕیاره ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌و تاوانه دادگایی بكرێت.