تیپی شانۆی هه‌وار دوای هه‌شت جار نمایشی شانۆی كورسییه‌كانی له كه‌ركووك، سه‌ردانی سلێمانی ده‌كه‌ن و بۆ جاری نۆیه‌م له‌و شاره نمایشه‌كه‌یان ته‌واو ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ی تشرینی دووه‌م، نه‌ژاد نه‌جم سه‌رپه‌رشتیاری گرووپی شانۆی ھه‌وار له كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، تیپی شانۆی هه‌وار، له دوا كار و چالاكی خۆیدا له بواری شانۆیی بڕیاره شانۆگه‌ریی كورسییه‌كان له شاری سلێمانی نمایش بكه‌ن.
زیاتر گوتی، "به‌منزیكانه شانۆی كورسییه‌كان كه له‌لایه‌ن گرووپی شانۆی هه‌وار كه پێشتر له كه‌ركووك نمایش كرا، ئه‌مجاره له شاری سلێمانیش نمایش ده‌كرێته‌وه".
ئاماژه‌ی كرد، "دوای ھه‌شت جار نمایشكردنی به‌رده‌وام، نۆیه‌م جار وێستگه‌ی كۆتامان ده‌بێت له شاری سلێمانی، هه‌وادارانی هونه‌ر له سلێمانی چاوه‌ڕوانمان بن له ڕۆژانی ئاینده كات و ڕۆژ و شوێن دیاری ده‌كه‌ین."
شانۆ باوكی ھونه‌ره‌كانه و سه‌ره‌تاكه‌ی بۆ سه‌رده‌می یۆنانی و ڕۆمانییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك كه شانۆ تاكه ھۆكار بووه بۆ ده‌ربڕینی ھونه‌ری له دوای زۆرانبازی و پێشبڕكێكان. له‌سه‌ر ئه‌كته‌ری شانۆ پێویسته ھێزێكی تایبه‌تی ھه‌بێ و بتوانێ سه‌رنجی جه‌ماوه‌ر ڕابكێشی به‌درێژایی كاتی شانۆ. چونكه زۆرجار ڕێڕه‌وی گه‌وره ھونه‌رمه‌ندانی گۆڕیوه له‌سه‌ر شانۆ وه‌ك ئه‌كته‌ر، به‌ھۆی به‌ده‌ركه‌وتنی ھێزی ھێنانه پێكه‌نینی جه‌ماوه‌ر كه به‌ھۆیه‌وه ڕێڕه‌وی ژیانیان گۆڕاوه.