شۆفێری تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كانی مه‌رزی باشماخ به‌هۆی قۆرخكردنی كاره‌كان له لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕۆشتووه‌وه، تووشی كێشه بوون و رێ نادرێت كاری رۆژانه‌ی خۆیان له گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی و باره‌كانی تر بكه‌ن.
له مه‌رزی باشماخ تا ئێسته چه‌ندان كێشه‌ی و گه‌نده‌ڵی له كاری هاورده‌كردن و ئاڵوگۆڕی بازرگانی هه‌یه و پێشتریش ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان و ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی باسیان له‌وه‌كردووه له مه‌رزه‌كه ته‌واوی داهات و گومركه‌كان قۆرخكراون و شه‌وانه به‌رپرسه‌كان چه‌ندان ملیۆن دۆلاریان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
زیاتر له 450 بارهه‌ڵگری به‌راد له مه‌رزه‌كه‌دا هه‌یه كه‌سه‌ر به گرووپی ناو حزبێكی دیار كراون
سیروان سه‌رحه‌د، خاوه‌نی بارهه‌ڵگر له مه‌رزی باشماخ، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، زیاتر له 450 بارهه‌ڵگری به‌راد له مه‌رزه‌كه‌دا هه‌یه كه‌سه‌ر به گرووپی ناو حزبێكی دیار كراون و ته‌واوی باره‌كان به‌وان ده‌درێت و به‌بێ پشكنین و گومرك باره‌كانیان ده‌هێندرێته‌ناوه‌وه، ئه‌مه‌یش نیگه‌رانی خاوه‌ن بارهه‌ڵگره‌كانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
روونیشی كرده‌وه كه سه‌ردانی چه‌ندان به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی و جێگری وه‌زیری ناوخۆیان كردووه، به‌ڵام نه‌یان توانیوه كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و 450 هێڵه پێیان ده‌گوترێت تایبه‌ت و رۆژانه دووجار باریان پێده‌درێت، بارهه‌ڵگره‌كانیان ته‌نكه‌ری هاورده و هه‌نارده‌ی به‌نزین و نه‌وتی لێ ده‌به‌ستن هیچ كاتیش نه‌ده‌پشكێنرێن، نه گومرك ده‌كرێن.
كه‌ریم عه‌لی سه‌رۆكی لیژنه‌ی پیشه‌سازی و وزه له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و شۆفێری تانكه‌ر و بارهه‌ڵگرانه‌ی تا ئێسته ئه‌و كێشه‌یان بۆ دروست بووه پێوه‌ندییان نه‌كردووه، هه‌ركات نوێنه‌ریان سه‌ردانی ئه‌نجوومه‌ن بكات ئه‌وكات ده‌توانین به‌دواداچوون بۆ كێشه‌كه‌یان بكه‌ن.
له ماوه‌ی رابردوو شۆفێری تانكه‌ر و بارهه‌ڵگره‌كان چه‌ندینجار كێشه‌ی گواستنه‌وه‌یان بۆ دروستبووه له لایه‌ن كه‌سانی ده‌ستڕِۆشتوو له سنووره‌كه و ناتوانن به ئازادی رۆژانه كاری خۆیان بكه‌ن.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی و عه‌زیز ره‌سووڵ