ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵال گوته‌بێژ به‌ناوی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له دیدارێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئاشكرای كرد، له دانیشتنه‌كانی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پرۆژه یاسای 2021 ئاماده ده‌كرێ و بڕیاره له هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاریش له‌وباره‌وه بدرێت و دووپاتیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت ڕێ نادات زیان به فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بگات و به گوێره‌ی بودجه‌ی 2019 پشكی هه‌رێم ڕه‌وانه ده‌كرێت.
زیاتر
گوتی، یاسای قه‌رزكردن، ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت داوای كردووه بریتی بوو له قه‌رزكردنی 41 تریلیۆن دینار بۆ پڕكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێویستییه‌كان تا كۆتایی مانگی ئادار/مارسی 2021، به‌ڵام په‌رله‌مان ته‌نیا بڕیاری له‌سه‌ر 12 تریلیۆن دینار داوه، كه به‌شی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران تا كۆتایی ئه‌مساڵ ده‌كات، بۆیه پێویسته په‌له بكه‌ین له ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021.
هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، بڕگه‌ی مووچه‌ی كارمه‌ندانی هه‌رێمی كوردستان له یاسای قه‌رز تێنه‌په‌ڕێنرا، به‌ڵام ڕێككه‌وتنی نێوان حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم بۆ پێدانی 320 ملیار دینار به هه‌رێم، به گوێره‌ی بودجه‌ی ساڵی 2019 هه‌ژمار ده‌كرێت.
مه‌لا ته‌ڵاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه حكوومه‌تی فیدرال نایه‌وێ زیان به كارمه‌ندانی هه‌رێم بگه‌یه‌نرێ، به‌هۆی ناكۆكی سیاسی، ناشمانه‌وێ سیاسه‌ت ببێت به دروشم له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه له واده‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و زیان به به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتییان بگه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی بودجه‌ی 2019 پشكی 250 به‌رمیل له داهاته‌كان ده‌بڕدرێ و له كۆی داهاته‌كان و پشكی هه‌رێمی لێ ده‌درێت، كه بریتی ده‌بێ له 320 ملیار دیناری مانگانه.