منداڵێكی سێ‌ ساڵان بەهۆی تراكتۆر گیانی لە دەست دا

:: AM:08:26:16/11/2020 ‌
پۆلیسی هەڵەبجە ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی دەستكاری كردنی تراكتۆرێك منداڵێكی سێ‌ ساڵان گیانی لە دەست دا و دۆسیەی لێكۆڵینەوەیش بۆ ڕووداوەكە كراوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی تشرینی دووەم، لە ڕاگەیەندراوێكی پۆلیسی هەڵەبجە هاتووە، بەهۆی دەسكاری كردنی تراكتۆرێكی كشتوكاڵی لەبەردەم ماڵی خۆیان ڕاگیراوە لە گوندی لامەركەزی سەربە شارەدێی سیروان منداڵیكی تەمەن سێ  ساڵ زامدار دەبێت.

بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد
پۆلیس باسی لەوەش كردووە، منداڵەكە ناوی "مەودا  مەریوان عەلی"ـە  سەرەتا بریندار دەبێت  ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی  هەڵەبجە كرا پاشان ڕەوانەی سلێمانی كرا بەهۆی سەختی برینەكەی لە نەخۆشخانە گیانی سپارد.

ڕوونكراوەتەوە، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕووداوەكە لەبنكەی پولیسی سیروان ڕێكخراوە.  

ئەو ڕووداوە لە كاتێكە ڕۆژی هەینی ڕووداوی كوشتنی دوو گەنج لەسەر فرۆشتنی "دۆ" لە سلێمانی هەبوو و هاووڵاتییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەرسوڕمانی خۆیان بە بوونی ڕووداوی لەو شێوەیە دەربڕی لەسەر دەنگ بەرزكردنەوە دوو كەس بكوژرێن.



وشە - رامیار جەواد