بازاڕێكی تایبه‌ت به ژنان له قه‌ڵادزێ، خه‌ڵك له ناوچه‌كانی تری كوردستانه‌وه سه‌ردانی ده‌كه‌ن، بازاڕه‌كه له ساڵی 1992 دروست كراوه. ژنان بۆ كڕینی كه‌لوپه‌له‌كانیان سه‌ردانی ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌وێ ژن ته‌نیا كڕیاره و فرۆشیاریشیان هه‌یه.
عوسمان عه‌بدوڵا یه‌كێكه له‌و دوكاندارانه‌ی كه له بازاڕه‌كه‌دا كاری فرۆشتنی قوماش ده‌كات بۆ "وشه" گوتی، ئه‌م بازاڕه هیچ پلانێكی بۆ دانه‌نراوه له‌لایه‌نێكی دیاریكراو، به‌ڵكو ته‌واو خۆڕسكانه دروست بووه.
روونیشی كرده‌وه كه سه‌ره‌تا چه‌ند ژماره‌یه‌كی كه‌م دوكانی تێدابوو، به‌ڵام به‌هۆی داخراوی و ئارامی شوێنه‌كه ژنان زیاتر ڕوویان تێ ده‌كرد .
دڵگه‌ش ئه‌حمه‌د ژنه فرۆشیارێكه له بازاڕه‌كه‌دا ده‌ڵێت، وه‌ك فرۆشیار له بازاڕه‌كه‌دا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌هاتووه‌ته پێش و "به پێچه‌وانه‌وه زۆر ئاسووده‌م".
وه‌ك باس له‌وه ده‌كات له‌لایه‌ن كڕیاره‌كانیه‌وه ناسراوه و وه‌ك دۆست و براده‌ریان لێ هاتووه.
تاڤان كه سه‌رقاڵی كڕینی پێویستییه‌كانی بوو له یه‌كێك له دوكانه‌كان باسی ئاسووده‌یی خۆی كرد له‌كاتی سه‌ردانی ئه‌و بازاڕه، ته‌نیا داواكاریشی ئه‌وه‌بوو كه پێویسته ژنان زیاتر بێنه ئه‌و بازاڕه وه‌ك فرۆشیار، چونكه پێی وابوو ئه‌گه‌ر به‌وجۆره بێت كڕیاری باشتر دێنه بازاڕه‌كه.
قـه‌ڵـادزێ/ ســابــات عومه‌ر