گۆرانیبێژی لاوی كورد "كاردین" نوێترین و یه‌كه‌م كلیپی تایبه‌ت به‌خۆی به‌ناوی "دڵ تۆی ده‌وێت" له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له یوتیوب بڵاو كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 16ی تشرینی دووه‌م، گۆرانیبێژی لاوی كورد كاردین به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆم له یوتیوب كلیپی "دڵ تۆی ده‌وێت"م بڵاو كردووه‌ته‌وه".
زیاتر گوتی، "كلیپی "دڵ تۆی ده‌وێت" یه‌كه‌مین به‌رهه‌ممه به‌شێوه‌ی كلیپ بڵاوی ده‌كه‌مه‌وه".
ڕوونی كرده‌وه، "تێكستی گۆرانییه‌كه له‌لایه‌ن خۆمه‌وه نووسراوه، ڤینۆس گرووپ كاری ده‌رهێنانی كلیپه‌كه‌یان ئه‌نجام داوه".
كاردین ماوه‌یه‌كه له بواری هونه‌ر ده‌ركه‌وتووه، یه‌كه‌مین كلیپی دوێتێك بوو ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ یادگار بڵاو كرده‌وه، خاوه‌نی 13 به‌رهه‌مه به‌شێوه‌ی ده‌نگ له یوتیوبی خۆی به‌رهه‌مه‌كانی بڵاو ده‌كاته‌وه.