شاره‌زایان ئه‌وه‌یان خستووه‌ته‌ڕوو كه كاری سه‌ره‌كی ''په‌ره‌شووت یان ئێرباگ''، پاراستنی گیانی سه‌رنشینه‌كانی ناو ئۆتۆمبێله له‌كاتی ڕووداوی هاتوچۆ و پێكداداندا، كه به‌خێراییه‌كی زۆر پڕ ده‌بێت له ھه‌وا و دواتر دێته ده‌ره‌وه، له ھه‌ركاتێكدا كه پێكدادان یان ڕووداوێكی نه‌خوازراوی به‌ھێز ڕوو بدات.
هاوكار حه‌مه‌ده‌مین پسپۆڕ و ئه‌ندازیاری میكانیكی ئۆتۆمبێل بۆ ''وشه'' ئه‌و شوێنانه‌ی ئاشكرا كردووه كه په‌ره‌شووتی تێدایه و ده‌ڵێ، په‌ره‌شووت به‌رانبه‌ر شوێنی شۆفێر و شوێنی سه‌رنشینی پێشه‌وه، ته‌نیشته‌كانی شوێنی شۆفێر و شوێنی سه‌رنشینی پێشه‌وه، له‌سه‌ر پشتێنی سه‌لامه‌تی، ته‌نیشته‌كانی شوێنی سه‌رنشینه‌كانی دواوه و له هه‌نێك ئۆتۆمبێلدا بۆ ئه‌ژنۆكانیش دانراوه.
زیاتر گوتی، هۆكاری هه‌ڵبوونی گڵوپی ئێرباگ ئه‌مانه‌ن، له‌كاتی هه‌بوونی كێشه له سیستمی په‌ره‌شووت گڵۆپی سیستمه‌كه داده‌گیرسێت و ناكوژێته‌وه كه دڵنیامان ده‌كاته‌وه كێشه هه‌یه له سیستمی ئێرباگ.
وشە هەموو زانیارییەک لەبارەی پەرەشووتی ئۆتۆمبێل لەسەر زاری شارەزایەکی میکانیکی دەخاتەڕوو
ئه‌م شاره‌زایه كێشه‌كان بۆ ئه‌مانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، كێشه له‌وایه‌ری سیگناڵ یان كێشه له وایه‌ری سارد یان گه‌رمی هه‌ستیاری په‌ره‌شووتدا هه‌بێت، دروستبوونی كێشه له هه‌ستیارییه‌كان یان له كاركه‌وتنی هه‌ستیاری په‌ره‌شووت ڕاسته‌وخۆ گڵۆپی په‌ره‌شووت داده‌گیرسێت، سووتانی فیوزی په‌ره‌شووت ڕاسته‌وخۆ گڵۆپه‌كه داده‌گیرسێنێت، هه‌بوونی گرفت له عه‌قڵی ئۆتۆمبێل ''ECU'' گڵۆپی په‌ره‌شووت داده‌گیرسێنێت، به‌تێكچوونی هه‌ر په‌ره‌شووتێك كه دانراوه بۆ حاڵه‌تی پارێزگاری و ئیش نه‌كردنی گڵۆپه‌كه له داشبۆرد ئیش ده‌كات، كه گڵۆپی په‌ره‌شووت له‌ناو داشبۆرد ئیشی كرد، ڕاسته‌وخۆ سیستمی ئێرباگ ئیش ده‌كات.
هۆشیاریی ده‌دات كه به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشن و كێشه‌ی سیستمی په‌ره‌شووتیان هه‌یه، گڵۆپه‌كه‌ی له داشبۆڕد ده‌كوژێننه‌وه، له به‌رانبه‌ر بڕێ پاره‌دا تا له مه‌رجی توندوتۆڵی ده‌ربچێت، كه ئه‌مه مافه لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی هه‌بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن، چونكه ژیانی شۆفێره‌كه ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه.
شاره‌زاكه ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه په‌ڕه‌شووت له‌م حاڵه‌تانه‌دا كار ناكه‌ن و گرنگییان نامێنێت و ده‌ڵێ، له‌كاتی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلدا په‌ره‌شووت به‌ته‌وای ناتوانرێت پشتی پێ ببه‌سترێت، بۆیه باشتره ئه‌و ئاسته‌ی له شه‌قامه‌كاندا دیاری كراوه ئه‌وه‌نده بڕۆیت و پابه‌ند بیت به ڕێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ، هه‌روه‌ها كاتێك ئۆتۆمبێل له دواوه تووشی ڕووداوی هاتوچۆ ده‌بێت و په‌ره‌شووت ئیش ناكات، بۆیه باشتره قایشی دڵنیایی ببه‌ستیت كاتێك ئۆتۆمبێل لێده‌خوریت.