43 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:06:06:18/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 56 ملیۆن و 111 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 346 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا  2349 حاڵەتی تووشبوون و 43 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە. 
تووشبوون گەیشتووەتە 526852 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ چوارشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 17916 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2349 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 725 لە بەغدا و 79 لە هەولێر و 200 دهۆك و 146 لە سلێمانی و 221 لە كەركووك و 147 لە سەڵاحەدین و 56 لە بەسڕە و 54 لە واست و 204 لە دیالە و 27 لە نەجەف و 35 لە میسان و 65 لە بابل و 21 لە كەربەلا و 28 لە زیقاڕ و 26 لە دیوانییە و چوار لە موسەنا و 49 لە ئەنبار و 262 لە نەینەوا.

هەروەها 2151 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 886 لە بەغدا و 147 لە دهۆك و 131 لە كەركووك و 37 لە سلێمانی، جیا لە تۆماركردنی 43 حاڵەتی مردن 12 لە سلێمانی و چوار لە دهۆك و پێنج لە كەركووك، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 526852 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 455176 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11795 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل