سیاسییه‌كی باڵا و نزیك له مسته‌فا كازمی له به‌غداوه ئاشكرای كرد، كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ورده‌كاری و زانیاری زۆریان له‌باره‌ی ناردنی پاره‌یه‌كی زۆری مانگانه به دۆلار له به‌غداوه بۆ سووریا ئاراسته‌ی نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه واشنتن ئه‌مه قبووڵ ناكات و سزا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و بانك و كۆمپانیایانه‌ی حه‌واله‌كردنی دراو ده‌سه‌پێنێت كه ده‌ستیان له‌م كاره تێكه‌ڵ كردووه و به‌رپرسێكیش باس له‌وه ده‌كات، ئه‌م پاره‌یه مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه كه له سووریا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سه‌د ده‌جه‌نگن.
ڕۆژنامه‌ی "
العربی الجدید" له‌وباره‌وه ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا له زاری ئه‌و كه‌سه نزیكه‌ی مسته‌فا كازمییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه وه‌زاره‌تی گه‌نجینه له ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت دا كازمییان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه مانگانه زیاتر له سێ ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له عێراقه‌وه ده‌برێته سووریا، به ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان و ئه‌و كۆمپانیا و بانكانه‌ی كه ئه‌و كاره‌یش ده‌كه‌ن له ڕاپۆرته‌كه ناویان هاتووه و واشنتن هه‌ڕه‌شه‌ی سزادانی سه‌رجه‌میانی كردووه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق ڕێگری نه‌كات و ئه‌و دزه‌پێكردنه‌ی دۆلار بۆ سووریا نه‌وه‌ستێنێت، چونكه ئه‌مه پێشێلكردنی یاسای قه‌یسه‌ری ئه‌مه‌ریكایه كه به ئامانجی سزادانی ڕژێمی ئه‌سه‌د ده‌ركراوه.
ئاماژه‌ی داوه، كه دوو بانكی ئه‌هلی و چه‌ندان كۆمپانیای حه‌واله‌كردنی دراو له‌و پرۆسه‌یه تێوه‌گلاون و ناوه‌كانیان لای ئه‌مه‌ریكییه‌كان هه‌یه و واشنتن به نیازه به تۆمه‌تی شكاندنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ڕژێمی به‌عسی سووریا و كاری نایاسایی ناویان بخاته لیستی ڕه‌ش و سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه چوونی ئه‌و پاره‌یه بۆ سووریا به گوێره‌ی زانیارییه‌كان مووچه‌ی ئه‌و چوار هه‌زار چه‌كداره‌ی حه‌شدی شه‌عبییه كه له سووریا بۆ پشتیوانی به‌شار ئه‌سه‌د و ڕژێمه‌كه‌ی ده‌جه‌نگ و مانگانه مووچه‌ی هه‌ریه‌كه‌یان 800 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه و كۆی بودجه‌ی مووچه‌ی چوار هه‌زار چه‌كداره‌كه‌یش ده‌كاته زیاتر له سێ ملیۆن دۆلاری مانگانه.
مانگانه زیاتر له سێ ملیۆن دۆلار بۆ چه‌كدارانی حه‌شد ده‌نێردرێته سووریا
حكوومه‌تی عێراق بۆ ڕێگری له‌م كاره و له‌به‌رچاو گرتنی هۆشدارییه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی عێراق له هه‌نگاوی یه‌كه‌م بڕیاری داوه، سه‌رجه‌م چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی به فه‌رمانگه و دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌ت ببه‌ستێته‌وه و ده‌یه‌وێ له‌مه‌ودوایش دابه‌شكردنی مووچه له ڕێی كارتی زیره‌كی بانكییه‌وه بێت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو چه‌كداره‌كان ئه‌وانه‌ی له ناوه‌وه‌ی عێراقن بتوانن پاره و مووچه‌كانیان وه‌ربگرن، به پێچه‌وانه‌وه هه‌ر كه‌سێك كه له ده‌ره‌وه‌ی عێراق بێ، ناتوانێ مووچه‌كه‌ی وه‌ربگرێت، چونكه پێویسته كارتی زیره‌ك ببه‌نه بانك و ئه‌و سیسته‌مه‌یش ته‌نیا له ناوخۆی عێراق كار ده‌كات، به‌مشێوه‌یه ده‌یه‌وێ كۆتایی به ناردنی مووچه‌ی چه‌كدارانی حه‌شد له سووریا بهێنێت و ڕێگری له سه‌پاندنی سزای زیاتر به‌سه‌ر بانك و كۆمپانیاكانی دراو له عێراق بكات، چونكه ئه‌مه متمانه‌ی بانكه‌كان و كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانی ئابووری و دارایی له دنیا به عێراق كه‌متر ده‌كاته‌وه.
له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یش هێشته مه‌ترسی ڕه‌وانه‌كردنی مووچه‌ی چه‌كداران بۆ میلیشیاكان له سووریا كه‌م نابێته‌وه، چونكه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، میلیشیاكان كارته‌كانیان به كه‌سانی تر بده‌ن و پاره‌كه‌یان بۆ وه‌ربگرن و له ڕێی ئه‌و شوفێرانه‌ی بۆ كاری بارزگانی و ئاڵوگۆڕی كالا و كه‌لوپه‌ل هاتوچۆی سووریا و لبنان ده‌كه‌ن، پاره‌كه‌یان بۆ بگوێزنه‌وه سووریا، بۆ ئه‌مه‌یش به‌غدا ده‌یه‌وێ سنووره‌كان تۆكمه‌تر و به‌هێزتر بكات و له مه‌رزه‌كانیش پشكنینی وردتر بكات، بۆ ڕێگری له ڕه‌وانه‌كردنی دۆلار بۆ سووریا و پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ڕژێمی ئه‌سه‌د سه‌پاندوویه‌تی.
زافر ئه‌لعانی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌وباره‌وه بۆ ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی داوه، له دوای ئه‌و سزا و گه‌مارۆیانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا به‌سه‌ر ئێرانی سه‌پاندووه، ئێسته تاران ناتوانێ ڕاسته‌وخۆ پاره و كۆمه‌كی دارایی بۆ میلیشیاكانی حه‌شد له سووریا و میلیشیاكانی خۆیشی ده‌سته‌به‌ر بكات، بۆیه به‌غدا بۆ ئه‌م كاره به‌كار ده‌هێنێت و له ڕێی گرووپه‌كانه‌وه، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌یشی كه بۆ تاران ده‌جه‌نگن خراونه‌ته ڕیزی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه و مووچه‌یان له به‌غدا پێ ده‌درێ له بوودجه و سامانی عێراق و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاران و دیمه‌شق خزمه‌ت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش به هه‌ده‌ردانی سامانی گشتییه له عێراق و ده‌روازه‌یه‌كی تری گه‌نده‌ڵییه له عێراق.
به‌غدا مووچه‌یان پێ ده‌دات، له كاتێكدا خزمه‌تی ئێران و ئه‌سه‌د ده‌كه‌ن و هیچ سوودیان بۆ عێراق نییه
زیاتر گوتی، ئه‌و كاره دۆخی عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌بات، هه‌م زیانی زۆرتر به ئابووری و داهاتی عێراق ده‌گه‌یه‌نێت كه ئێسته له دۆخێكی زۆر خراپ و كاره‌ساتباردایه، هه‌میش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی متمانه‌ی وڵاتان و بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به سیسته‌می دارایی و بانكداری عێراق، ئه‌مه بۆ ئێسته و داهاتوویش زیانه‌كانی گه‌وره‌تر و فره‌وانتر ده‌بێت، چونكه به‌مشێوه‌یه كۆمپانیاكان و وه‌به‌رهێنه‌رانیش ڕوو له عێراق ناكه‌ن و كێشه‌ی زۆر بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئابووری عێراق دروست ده‌كات.