دیموكراتییه‌كانی كۆنگریسی ئه‌مه‌ریكا، ده‌یانه‌وێ دووباره نانسی بیلوسی /80 ساڵ/ كاندید بكه‌ن بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مان. بیلوسی به به‌هێزترین كه‌سایه‌تیی سیاسیی ناو دیموكراتییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ ئه‌و ئیداره‌یه‌ی بڕیاره جۆ بایدن سه‌رۆكی هه‌ڵبژێراوی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌ی ببات.
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م بڵاوی كردووه‌ته‌وه، فراكسیۆنی دیموكراتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگریس له‌ڕێی تویته‌ره‌وه بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پیرۆزبایی له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا بیلوسی ده‌كه‌ین كه دووباره ببێته‌وه سه‌ركرده‌ی ئازای دیموكراتییه‌كان و خولی 117ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا.
له ساڵی 2003وه نانسی بیلوسی سه‌رۆكایه‌تیی حزبی دیموكراتییه‌كان له په‌رله‌مانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و به به‌هێزترین كه‌سایه‌تیی سیاسیی ئه‌و حزبه له كۆنگریس ناو ده‌برێت.
بڕیاره به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی كاتێك جۆ بایدن وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له مانگی كانوونی دووه‌م پۆسته‌كه‌ی وه‌رده‌گرێت، ده‌نگدان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بكرێت كه نانسی بیلوسی كاندیدی دیموكراتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه.