جۆرج كلۆنی كه ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر ناوداری دنیای هۆڵیووده، بۆ گۆڤارێكی ئه‌مه‌ریكایی رای گه‌یاندووه، بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریمدا هاوكارییان كردووم، بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلارم كردووه‌ته خه‌ڵات كه 14 كه‌سن.
پێگه‌ی "
فه‌رفیش" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، جۆرج كلۆنی له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "جی كیو" باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه له ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریدا زۆر ماندوو بووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و سه‌ره‌تایه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه 35 ساڵه خه‌ریكی كاری هونه‌رییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی ئه‌وكات هاوكارییان كردووه، ئه‌ویش بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئێسته خاوه‌نی پاره‌یه‌كی زۆره، كاتی خۆیه‌تی ئه‌ویش خه‌ڵاتی هاوڕێكانی بكات.
جۆرج كلۆنی بۆ گۆڤاره‌كه گوتوویه‌تی، ئه‌وه‌ی من بۆ هاوڕێكانم كردوومه، نه‌مویستووه بیكه‌مه به‌ر هاوێنه‌ی رۆژنامه‌نووسان و وه‌ك پڕوپاگه‌نده بڵاوی بكه‌مه‌وه، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌م بۆ ساڵی 2013 ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌بوو به‌رانبه‌ر به وه‌فا و ماندووبوونی هاوڕێكانم، منیش وه‌فا و هه‌ڵوێستم هه‌بێت.
كلۆنی دووپاتی كرده‌وه، ئه‌وانه‌ی له ده‌ستپێكی كاری هونه‌ریمدا له‌ڕووی مادی و مه‌عنه‌وی هاوكارییان كردووم و رۆڵیان هه‌بووه له سه‌ركه‌وتنه‌كانم و گه‌یشتنم به خه‌ونه‌كانم، بۆ هه‌ریه‌ك له‌وان بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلارم كرده خه‌ڵات كه 14 كه‌س بوون.
زیاتر روونی كرده‌وه، ئه‌وكات ئۆتۆمبێلێكی جۆری"فان"م هه‌بوو، هه‌ر یه‌ك ملیۆن دۆلارم خسته ناو كیسه‌یه‌ك، دوو كه‌سیش وه‌ك پاسه‌وان یاوه‌رییان ده‌كردم، هه‌موو هاوڕێكانم بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆم بانگێشت كرد، له‌وێ هه‌موویانم خه‌ڵات كرد كه تا ئێسته‌یش خۆم به قه‌رزباری ئه‌وان ده‌زانم.
جۆرج كلۆنی له ساڵی 1961 له ویلایه‌تی كنتاكی له ئه‌مه‌ریكا له دایك بووه. یه‌كێكه له ئه‌ستێره زۆر گه‌وره‌كانی هۆڵیوود كه زیاتر له 50 فیلم‌دا رۆڵی سه‌ره‌كی گێڕاوه. تا ئێسته سێ خه‌ڵاتی گۆڵدن گڵۆپ و دوو جاریش خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه. جیا له‌وه‌ی ئه‌كته‌ریكی دیاره، هاوكات به‌رهه‌مهێنه‌ره و له‌گه‌ڵیشیدا چالاكی مه‌ده‌نییه. هاوسه‌ره‌كه‌ی عه‌ره‌به و لبنانییه به‌ناوی "ئه‌مه‌ل عیلمه‌دین" و كوڕ و كچێكیان هه‌یه به‌ناوه‌كانی "ئه‌لیكسانده‌ر و ئیلا". باوكی ناوی نی‌ك كلۆنییه و دایكیشی ناوی نی‌نا بروس وارنه.