كه‌مال گه‌نجی گۆرانیبێژی لاو پێش وازهێنانی له كاری هونه‌ری، وه‌ك دوا به‌رهه‌می بۆ هه‌وادارانی تراكێكی ناو كۆتا ئه‌لبوومی به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاو کردەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، كه‌مال گه‌نجی گۆرانیبێژی لاو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "له كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆم له یوتیوبه‌وه نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆم به‌ناوی (تایبه‌ت) بڵاو كرده‌وه كه له تێكست و ئاواز و ماسته‌رینگی خۆمه".
زیاتر گوتی، "گه‌ڤه‌ری كلیپه‌كه ئه‌حمه‌د شا بلو كردوویه‌تی، ئه‌م تراكه‌ی یه‌كێكه له تراكه‌كانی ناو ئه‌لبوومه نوێیه‌كه‌م به‌ناوی (كۆتایی)، كه كۆتا ئه‌لبووممه و چیتر به‌رهه‌می هونه‌ریم نابێت".
كه‌مال گه‌نجی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، چه‌ندان كلیپ و به‌رهه‌می هونه‌ریی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه، دوایین به‌رهه‌میشی گۆرانییه‌ك بوو تایبه‌ت به نه‌ورۆز.