گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی "ئۆژین نه‌وزاد" به‌هۆی كۆچی دوایی ناوه‌خته‌ی پارێزگاری هه‌ولێر فرسه‌ت سۆفی، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لایڤ موزیكه‌كانی له ڕێستورانته‌كان ڕاده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، گۆرانیبێژی لاوی شاری سلێمانی "ئۆژین نه‌وزاد" به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "به‌شێوه‌یه‌كی كاتی لایڤ موزیكه‌كان و ئاهه‌نگه‌كانم له ڕێستورانت و شوێنه تایبه‌ته‌كان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی ڕاگرتووه".
زیاتر گوتی، "ئه‌و بڕیاره‌م داوه به‌هۆی كۆچی دوایی دكتۆر فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێره‌وه بووه، بۆیه داوای لێبوردنم هه‌یه له هه‌وادارانم، لایڤ موزیكی سبه‌ی ڕاده‌گرم، تا ماوه‌یه‌كی تر خۆم ڕای ده‌گه‌یه‌نمه‌وه".
د. فرسه‌ت سۆفی له ساڵی 1978 له چۆمان له دایك بووه. دكتۆرای له یاسای گشتی هه‌یه. مامۆستای زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی هه‌ولێر بوو. ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی كوردستان بوو. ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راوێژكاریی یاسایی له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان بوو. ئه‌ندامی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان بوو. ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای چاكسازی بوو. سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاتیی پێڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بوو.
مانگی ئه‌یلوولی ساڵی رابردوو بووه پارێزگاری هه‌ولێر. ڕۆژی 19ی ئۆكتۆبه‌ری ئه‌مساڵ تووشی كۆرۆنا بوو و ڕۆژی 18ی تشرینی دووه‌م كۆچی دوایی كرد.