وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ له‌باره‌ی بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، هۆشداری ده‌ده‌نه تره‌مپ و ده‌ڵێن ئه‌و بڕیاره گیانی سه‌ربازانی ناتۆ ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه، واشنتن په‌یمانی "به‌یه‌كه‌وه هێرش ده‌كه‌ین" و "به‌یه‌كه‌وه ده‌كشێینه‌وه" پێشێل ده‌كات.
کشانەوەی ئەمەریکا دەبێتە هۆی بووژانەوەی گروپە تیرۆریستییەکان
.
دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری داوه تا 15ی كانونی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ هێزه‌كانی له عێراق و ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه و به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری، ژماره‌ی هێزه‌كانی له عێراق كه‌م ده‌كاته‌وه بۆ 500 سه‌رباز.
سه‌ره‌تا دوورخستنه‌وه‌ی مارك سپێر وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا و دواتر بڕیاری كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان و عێراق، پێشانی ده‌دات كه دۆناڵد تره‌مپ پێش راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات له رۆژی 20ی كانونی دووه‌م، هێشتا توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه دنیا و هاوپه‌یمانانی تووشی سه‌رسوڕمان بكات.
نیویۆرك تایمز له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی تره‌مپ بۆ تاوتوێكردنی هێرشی سه‌ربازی بۆسه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران نووسیویه‌تی، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به به‌شداری مایك پێنس و وه‌زیری ده‌ره‌وه و فه‌رمانده‌ی هێزه هاوبه‌شه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چووه.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا لێكه‌وته‌كانی هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران له‌لایه‌ن مارك میلی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه روون كرایه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆی پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی تره‌مپ له بڕیاره‌كه‌ی.
ئێسته یه‌كێتی ئه‌وروپا هۆشداری ده‌داته تره‌مپ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق و ئه‌فغانستان و مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و پاشه‌كشێیه له هێرشی سه‌ربازی بۆ ئێران به كه‌متر نازانن.
تره‌مپ نیازی هه‌یه به‌ر له ته‌واوبوونی واده‌ی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی و تا رۆژی 15ی كانوونی دووه‌م، واتا پێنج رۆژ به‌ر له راده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات به جۆ بایدن، ژماره‌ی هێزه‌كانی له ئه‌فغانستان بۆ دوو هه‌زار سه‌رباز و له عێراقیش بۆ 500 سه‌رباز دابه‌زێنێت.
ئەگەر ئەمەریکا بکشێتەوە وڵاتانی رۆژئاوایش هێزەکانیان لە عێراق دەکشێننەوە
.
زۆربه‌ی ئه‌ندامانی حزبی كۆماریخوازی ئه‌مه‌ریكا له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ ناڕازین و میچ مه‌ك كانێڵ سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆماریخوازه‌كان له ئه‌نجوومه‌نی پیران، به توندی ره‌خنه‌ی له‌و بڕیاره گرتووه.
كانێڵ له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه هه‌وڵی داوه خۆی له لێدوان له‌باره‌ی بۆچوونه‌كانی تره‌مپ پێوه‌ست به ساخته‌كاری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مه‌ریكا بدزێته‌وه و نایه‌وێ راسته‌وخۆ رووبه‌ڕووی بێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی كۆماریخوازه‌كان بۆ پاراستنی زۆرینه‌ی كورسییه‌كانیان له ئه‌نجوومه‌نی پیران، پێویستیان به پاڵپشتی دۆناڵد تره‌مپ و لایه‌نگرانیه‌تی له ویلایه‌تی جۆرجیا.
ئێسته كۆماریخوازه‌كان 50 كورسیی ئه‌نجوومه‌نی پیرانیان بردووه‌ته‌وه و 48 كورسیش لای دیموكراته‌كانه، بڕیاره رۆژی پێنجی كانوونی یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌ستنیشانكردنی دوو نوێنه‌ری ویلایه‌تی جۆرجیا له ئه‌نجوومه‌نی پیران بكرێت.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆماریخوازان پێویستیان به پاڵپشتی تره‌مپه، مه‌ك كانێڵ و ژماره‌یه‌ك سیناتۆری كۆماریخواز له به‌رانبه‌ر بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق و ئه‌فغانستان هاتنه ده‌نگ و رایان گه‌یاند، بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه مه‌ترسی بۆ سه‌ر هاوپه‌یمانانی ئه‌مه‌ریكا دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی دڵخۆشی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌رفه‌تێك ده‌گه‌ڕێن بۆ لێدان له ئه‌مه‌ریكا.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانی به‌بێ هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كشێنێته‌وه، ساڵی 2011 باراك ئۆباما فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق ده‌ركرد و ئه‌وه‌ش بووه هۆی به‌هێزبوونی گرووپه توندئاژۆكان و داعش توانی ئه‌و بۆشاییه بقۆزێته‌وه و چه‌كدارانی له سووریاوه ره‌وانه‌ی ئه‌و وڵاته بكات.
مه‌ك كانێڵ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ زۆر مه‌ترسیدارتر له بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ ناو ده‌بات و پێی وایه، ئه‌وه ده‌بێته هۆی دروستبوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له گرووپه توندئاژۆ و تیرۆریسته‌كان.
كۆماریخوازه‌كان هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه كه تاڵیبان و داعش چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی تره‌مپن، گوته‌بێژی تاڵیبان له ده‌وحه‌ی پایته‌ختی قه‌ته‌ر له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه پێوه‌ندی به رێككه‌وتنی نێوانمان نییه، به‌ڵكو ئه‌وه پێوه‌ندی به شكستی ئه‌مه‌ریكا و قبووڵكردنیه‌تی له‌لایه‌ن واشنتنه‌وه.
ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناو ناتۆ راكێشایه ناو دوو شه‌ڕی گه‌وره، شه‌ڕی عێراق له‌ژێر ناوی پڕۆژه‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش دژی حكوومه‌تێك كه به چه‌كی كۆمه‌ڵكوژ دنیای خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه، شه‌ڕی ئه‌فغانستانیش كه پێوه‌ست بوو به هێرشی تیرۆریستی 11ی سێپتێمبه‌ری ساڵی 2001.
ئه‌نجامی ئه‌و دوو شه‌ڕه بووه هۆی ئاڵۆزتربوونی دۆخی ئه‌و وڵاتانه، نه عێراق ئێسته حكوومه‌تێكی سه‌قامگیری هه‌یه و نه ئه‌فغانستانیش.
ئاژانسی
دویچه‌ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی نووسیویه‌تی، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان، پێشێلكردنی رێككه‌وتنی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناتۆ و بنه‌مای به‌یه‌كه‌وه هێرش ده‌كه‌ین و به‌یه‌كه‌وه ده‌كشێینه‌وه كه یه‌كێكه له بنه‌ما سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانیی ناتۆ، به‌و سیاسه‌ته‌ی تره‌مپ هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.
یه‌نس ستۆلنبێرگ سه‌رۆكی گشتی ناتۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رای گه‌یاند، كشانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌فغانستان ده‌بێته هۆی دروستبوونی مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی سه‌ربازانی هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاتانه.
جۆن ئیڤ لۆدریانۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فڕه‌نسا ناڕه‌زایه‌تی وڵاته‌كه‌ی له‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ پێشان داوه و رای گه‌یاندووه، به‌منزیكانه له‌گه‌ڵ مایك پۆمپیۆ دیدارێك رێكده‌خه‌م و ناڕه‌زایه‌تی فڕه‌نسای له‌باره‌ی بڕیاره‌كه پێ راده‌گه‌یه‌نم.
سه‌رۆكی ناتۆ ده‌ڵێ، كشانه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ده‌بێته هۆی كشانه‌وه‌ی سه‌ربازی سه‌رجه‌م وڵاتانی ناتۆ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش چاره‌نووسێكی ناڕوون بۆ دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه دروست ده‌كات و جارێكی تر ده‌بێته‌وه شوێنی ته‌راتێنی گرووپه توندئاژۆكان.