2374 حاڵەتی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كرا

:: PM:03:00:19/11/2020 ‌

بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا لە دنیا بەردەوامە و بەپێی دوایین زانیاری ژمارەی تووشبوون لە دنیا گەیشتووەتە زیاتر لە 56 ملیۆن و 690 هەزار حاڵەت، مردنیش لە سەرووی ملیۆنێك و 357 هەزار حاڵەتە، وەزارەتی تەندروستی عێراق رای گەیاند، لە 24 سەعاتی رابردوودا 2374 حاڵەتی تووشبوون و 39 حاڵەتی مردن تۆمار كراوە. 
مردن گەیشتووەتە 11834 حاڵەت
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە ئەمڕۆ پێنجشەم هاتە بڵاوكردنەوە، لە 24 سەعاتی رابردوو 19264 پشكنین لە تاقیگە تایبەتەكان ئەنجام دراون و 2374 حاڵەتی تووشبوون تۆمار كراوە، 785 لە بەغدا و 154 لە هەولێر و 183 دهۆك و 193 لە سلێمانی و 235 لە كەركووك و 46 لە سەڵاحەدین و 35 لە بەسڕە و 49 لە واست و 158 لە دیالە و 17 لە نەجەف و 29 لە میسان و 177 لە بابل و 19 لە كەربەلا و 16 لە زیقاڕ و 36 لە دیوانییە و سێ لە موسەنا و 98 لە ئەنبار و 141 لە نەینەوا.

هەروەها 2314 حاڵەتی چاكبوونەوە هەبووە، 1097 لە بەغدا و 140 لە دهۆك و 152 لە كەركووك و 68 لە سلێمانی و 121 لە هەولێر، جیا لە تۆماركردنی 39 حاڵەتی مردن 13 لە سلێمانی و پێنج لە دهۆك و سێ لە كەركووك و سێ لە هەولێر، كۆی تووشبوون لە عێراق گەیشتووەتە 529226 حاڵەت و چاكبوونەوەیش 457490 حاڵەتە و مردنیش گەیشتووەتە 11834 حاڵەت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل