به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی گشتی/ هه‌ولێر له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایان گه‌یاندووه، به تۆمه‌تی فرۆشتنی حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو دوو كه‌سیان گرتووه كه له ڕێی فه‌یسبووكه‌وه رێكلامیان بۆ كردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 19ی تشرینی دووه‌م، به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌نراوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی ماده هۆشبه‌ره‌كان له ئاسایشی گشتی/ هه‌ولێر و تێیدا هاتووه، "دوو كه‌سه‌كه به‌ناوه‌كانی (ك. ح. م.) و (ج. ر. أ.) گیراوه، حه‌به‌كانیان له ئێرانه‌وه هێناوه‌ته ناو هه‌رێمی كوردستان به‌بێ ئه‌وه‌ی به كوالیتی كۆنتڕۆڵ و پشكنیندا تێپه‌ڕ بێت، دواتریش ویستوویانه له سلێمانی بیانهێننه هه‌ولێر و ساغیان بكه‌نه‌وه."
ئاماژه كراوه له‌گه‌ڵ گرتنی ئه‌م دوو كه‌سه، بڕی 49 هه‌زار و 700 دانه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراودا گیراوه.